شوبات 03, 2025 13:25 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1

١٢ مانگرتوی سلێمانی، حه‌وت ڕۆژه‌ بێ نان و ئاون

 

١٢مامۆستا له‌ شاری سلێمانی حەوتەمین ڕۆژیان بە برسێتی لەژێر خێمەدا کردەوە و وته‌بێژه‌که‌ ڕایگه‌یاند، مانگرتوه‌کان ئیراده‌یان به‌رزه‌ و ئیراده‌یان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ و به‌رده‌وامیی بوو، تا ئه‌وکاته‌ وه‌ڵامێکیان ده‌درێته‌وه‌.

2

تێکشکێندرانی حەشارگەکانی داعش لە ڕۆژاوای رۆمادی

‌هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق، لە ئۆپەراسیۆنێک بەدژ حەشارگەکانی داعش لە رۆژاوای رۆمادی و کەرتی سنوریی لە رۆژاوای ئەو وڵاتە لەگەڵ سوریا، توانیان شەش حەشارگەی ژێرزەوینیی ئەو گرووپە ترۆریستییە تێک بشکێنن.

3

عەشیرەتەکانی غەززە ڕوو لە ترەمپ: ڕێگەنادەین نەگبەتی ساڵی١٩٤٨دووپات بێتەوە

"عاکف ئەلمسری" بەرپرسی لێژنەی کاروباری عەشیرەتەکانی فەلەستین لە کەرتی غەززە بەتوندی نەیارەتی کرد لەگەڵ گەڵاڵەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ گوێزرانەوەی دانیشتووانی غەززە بۆ وڵاتانی دیکەو وتی: ڕێگە نادەین نەگبەتی ساڵی١٩٤٨دووپات بێتەوە.

4

مەزڵوم عەبدی: کوردەکانی سوریا نایانەوێت جیاببنەوە

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند؛ کوردەکانی سوریا نایانەوێت جیاببنەوە و حکومەت و پەرلەمانیان هەبێت وەک ئەوەی لە عێراقدا هەیە.  دەشڵێت، "دەمانەوێت ببینە بەشێک لە وەزارەتی بەرگریی سوریا و پێشنیازێکمان داوە و چاوەڕوانی وەڵامی دیمەشقین".

٦.

سەرۆکی وزەی ئەتۆمی: ئێران، پاوانخوازیی تێکشکاندووە

"محەممەد ئیسلامی" سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران پێی داگرت: ئێران، پاوانخوازیی لەبواری ناڤۆکی تێکشکاندووەو بە توێژینەوە ناوخۆییەکان، لەسەر پێی خۆی ڕاوەستاوە.