شوبات 04, 2025 10:56 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

01

کوژرانی ٢ چەکداری زایۆنیست لە جەنین

میدیاکانی رژێمی زایۆنیی: ٢ چەکداری سوپای رژێمی زایۆنیی کە بەهۆی تەقە لە خۆر‌هەڵاتی جەنین بریندار ببوون ، لەبەر قوڵبوونی برینەکەیان مردن

02

 

رژێمی زایۆنیی پێبەندی رێککەوتنەکان نابێت

ئوسامە حەمدان لە سەرکردەباڵاکانی حەماس رایگەیاند نێوبژیوانان دەڵێن هەنگاو دەنێین لەپێناو پێبەندکردنی رژێمی زایۆنیی بە رێککەوتن و وردەکارییەکانیشی بڵاو دەکەینەوە

03

تەقینەوە لە دەیرەزوری سوریا

رژێمی زایۆنیی چەندین کۆگەی چەکوچۆڵی لە دەیرەزوری سوریا پێکا و لەناوی بردن

04

 شاندی هەرێمی کوردستان و بەغدا ڕێککەوتن

دوای 15 ڕۆژ، کاری بەردەوام لەنێوان شاندە تەکنیکیەکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکیەکان و جێبەجێکردنی داواکاریەکان و ئامادەکردنی خشتەکان لەبارەی لیستی مووچە ، رێککەوتن لەنێوانیان کرا

05

عەراقچی: هیچ پلانێکمان بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا نییە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران: هیچ بڕیار و پلانێک لە لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا، لەگۆڕێ دا نییە

06

کانادا کاردانەوەی بەرامبەر ئەمریکا دەبێت

سەرۆک وەزیرانی کانادا : سەرجەم نرخنامەکانی حکومەتی ترامپ بەدژی وڵاتەکەمان ، بۆماوەی ٣٠ رۆژ ، هەڵدەپەسێرین

07

پێشنیازی تازەی نەسر بۆ ڕۆناڵدۆ

کەناڵی ئەلعەرەبییە: یانەی نەسر بۆ دریژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ رۆناڵدۆ پێشنیازیی ١٨٣ ملوێن دۆلار پارە و ٥%ی پشکی خاوەندارییەتی یانەکەی ، داوەتە ئەو ئەستێرە پورتگالییە