ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/04 / رژێمی زایۆنیی پێبەندی رێککەوتنەکان نابێت
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
01
رژێمی زایۆنیی پێبەندی رێککەوتنەکان نابێت
نووسینگەی راگەیاندنی حکومەتی فەلەستین لە غەزە: رژێمی زایۆنیی پێبەندی جێبەجێکردنی پرۆتۆکۆڵی مرۆڤدۆستانەی رێککەوتنی ئاگربەس نییە و بەلێنەکانیی دوادەخات
02
شوێنی گڵکۆی شەهید نەسڕوڵڵا دیاری کرا
میدیاکان شوێنی گڵکۆی شەهید حەسەن نەسڕوڵڵایان دیاری کردووە و رایانگەیاندووە ٥ی ڕەشەمە رێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی تەرمەکەی بە خاک، بەڕێوەدەچێت
03
یەکگرتووی ئیسلامی: مانگرتووان پەیامێکیان بۆ جیهان هەیە
سەلاحەدین محەممەد بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی: مانگرتنی مامۆستایان و موچەخۆران لە هەرێم گرینگە و خاوەن پەیامی ناڕەزایەتی جەماوەرە بۆ رای گشتی جیهانیی
04
بەغدا پارە بۆ نەوتی هەرێم خەرج دەکات
ئامانج رەحیم: لەدوای پەسەندکرانی یاسای بوجەی گشتیی ، وەزارەتی دارایی فیدراڵ پێبەند دەبێت بە دابینکردنی پارەی پێویست بۆ درێژەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان
05
ئازادی ئۆجەلان پێشەکییە بۆ چارەسەریی کێشەکان
زوبەیر ئایدار ئەندامی سەرکردایەتی کەجەکە : تا کاتێک ئۆجەلان ئازاد نەکرێت رێگەچارەکانیش نایەنە ئاراوە و بەو زمانەش وا ئەنقەرە قسەی پیدەکات ئاشتی نایەتە دی
06
یەکریزی ولاتانی ئیسلامیی دەبێ بەهێز بکریت
سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی سەرۆکی پەڕڵەمانی عێراقدا رایگەیاند بە دڵنیاییەوە لەئەنجامی یەکریزی ولاتانی ئیسلامیی، پیلانی دوژمنان و ناحەزان سەرناگرێت
07
نرخنامەی ١٠% ی ئەمریکا بۆ یەکێتی ئەوڕوپا
ترامپی سەرۆکی ئەمریکا بەتەمایە نرخنامەی ١٠% بسەپێنێت بەسەر کاڵاوشمەکە هاوردەکان لە ئەوڕوپاوە