شوبات 04, 2025 13:10 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

٠١

درێژەی تاوانەکانی رژێمی زایۆنیی

سوپای رژێمی زایۆنیی درێژەدەدات بە تەقاندنەوەی ماڵی فەلەستینییەکان لەکەمپی جەنین و لەئاسمانیشەوە بە درۆن پەلامارەکان بەردەوام دەکات و تا ئێستا ٣٨ فەلەستینی شەهید کردووە

02

ترامپ : ئاگربەسی غەزە لەرزۆکە

سەرۆکی ئەمریکا چەن سەعات بەرلەوەی چاوی بە سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنیی بکەوێت رایگەیاند دڵنیا نیم لەوەی کە ئاگربەسەکەی غەزە وەک خۆی بمێنێت

03

رێوشوێنی رادەستکرانی نەوتی هەرێم بە سۆمۆ

وەزارەتی نەوتی عێراق وێڕای راگەیاندنی دەسپێکرانی رێوشوێنی رادەستکرانی نەوتی هەرێمی کوردستان بە سۆمۆ تەئکیدی کردەوە لەسەر پێبەندیی هەرێم بە رادەستکردنی رۆژانە ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەو کۆمپانییە

04

سەرکەوتنی مانۆڕی ئەرتەشی ئێران

لە قۆناغی دووهەمی مانۆڕی هێزمەندانەی سیستەمی بەرگری ئاسمانیی ١٤٠٣ی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێراندا ، سیستەمی موشەکیی " جەوشەن" بەسەرکەوتوویی ئامانجەکانی خۆی پێکا

05

کۆڵبەریی دەبێتە پیشەیەکی بازرگانیی یاسایی

جێگری پارێزگاری کوردستان: هەندێ بڕگەی یاسایی تایبەت بە بازرگانیی سنووریی لە دەستوور پەسەند و جێبەجێ دەکرێت کە وادەکات کۆڵبەریی ببێتە پیشەیەکی ئابووریی و بازرگانیی یاسایی

06

چینیش بە نرخنامە، کاردانەوەی پیشان دا

لەدوای ئەوەی ترامپی سەرۆکی ئەمریکا نرخنامەی ١٠% ی بۆ کاڵاوشمەکی چینی دیاری کرد ، پکەنیش بۆ خەڵوز و گازی سروشتی ئەمریکا ، نرخنامەی ١٥% و بۆ نەوت و کەرستەی کشتوکاڵیش، نرخنامەی ١٠% ی دەستنیشان کرد.