شوبات 05, 2025 08:56 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1

  جەختی عێراقچی لەسەر پاراستنی هێزمەندیی حیزبوڵڵا

 سەید عەباسی عێراقچی  لە دیدارێکدا لەگەڵ جینین پلاسخارت، ڕێکخەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لوبنان،  ڕایگەیاند: حیزبوڵای لوبنان وەک دەسەڵاتێکی بەهێز، کاریگەری خۆی لە بواری پێشهاتەکانی لوبنان پاراستووە و بەهێزی کردووە

. 2-

یونیسێف: دۆخی منداڵان لە غەززە مەترسیدارە

تیس ئینگرام، وتەبێژی سندوقی منداڵانی  نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) ڕایگەیاند، سەرەڕای ئاگربەستەکە، دۆخی مرۆیی بۆ منداڵان لە غەززە هێشتا مەترسیدارە.

3-

ڕەخنەی حەماس  لە قسەکانی ترەمپ

سامی ئەبو زوهری،  لە ڕێبەرانی  بزووتنەوەی حەماس، لێدوانەکەی سەرۆک کوماری ئەمریکای  کە وتبووی: "هیچ بژاردەیەک بۆ دانیشتوانی غەززە جگە لە چوونە دەرەوە نیە  بە پیلانێک بۆ دروستکردنی بشێوی لە ناوچەکەدا زانی 

 4-

شەرمەزار کردنی  پەلاماری تیرۆریستی بۆ سەر مەنبەج

 ستیفان دوجاریک وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان بە توندی ئیدانەی پەلامارە تیرۆریستییە کوشندەکەی مەنبەجی پارێزگای حەلەبی سوریای کرد کە بووە هۆی کوژرانی 20 هاوڵاتی مەدەنی سوریا.

5-

جەختکردنەوە لەسەر پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان ئێران و تورکیا

 مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و نوح ییڵماز، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە ئەنقەرە، سەبارەت بە پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات و پرسەکانی ناوچەکەیان بیروڕایان گۆڕییەوە

6-

دیداری کونسوڵی گشتی ئێران لەگەڵ مەسرور بارزانی

 لە دیدارێکی نێوان فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی نوێی ئێران لە هەولێر و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، هەردوولا جەختیان لەسەر پەرەی  پەیوەندییەکانی نێوان تاران و هەولێر کردەوە.