ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/05 / نتانیاهۆ دژی قۆناغی دووەمی دانوستانەکانە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
نتانیاهۆ دژی قۆناغی دووەمی دانوستانەکانە
مەحمود مەرداوی، ڕێبەرێکی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایونی نایەوێت قۆناغی دووەمی دانوستانەکان بچێتە پێشەوە و دەیەوێت بە مەبەستی پاراستنی حکومەتەکەی دوای بخات
2
جیهان ڕێز لە ئیرادەی گەلی فەلەستین بگرێت
ڕیاز مەنسور نوێنەری فەلەستین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە ڕێبەران و گەلانی جیهان کرد کە ڕێز لە ئیرادە و خواستی گەلی فەلەستین بگرن بۆ مانەوە و ژیان لە خاکی خۆیاندا.
3-
ڕاگرتنی جێبەجێکردنی ٣ بڕیارنامەی پەرلەمانی عێراق
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە حوکمێکدا فەرمانی ڕاگرتنی جێبەجێکردنی سێ بڕیارنامەی دەرکرد کە لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە یاسای لێبوردنی گشتی و یاسای باری تاکە کەسی و یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی دەستی بەسەردا گیراو بوو
4-
خۆپیشاندانەکانی سلێمانی فراوانتر دەبێت
سەندیکای پارێزەرانی کوردستانی عراق لە نوسراوێکی فەرمیدا پشتیوانی خۆی بۆ داواکارییەکانی مامۆستایانی مانگرتوو ڕادەگەیەنێت و ئەمڕۆش ڕێپێوانێک لەو پێناوەدا ئەنجامدەدەن.
-5
جێگیربوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەسەر سنووری عێراق و سوریا
بەگوێرەی سەرچاوە عێراقییەکان،حەشدی شەعبی، بە جێگیر بوون لەسەر سنووری نێوان عێراق و سوریا لە پارێزگاکانی ئەنبار و سەلاحەدین،ڕێگای دابینکردنی هاوکارییەکانی سوریایان بۆ داعش لە عێراق پچڕاند.
6-
بانگەوازە مێژووییەکەی ئۆجەلان بڵاودەکرێتەوە
تونجەر باقرخان، سەرۆکی دەم پارتی ،پشتڕاستی کردەوە کە عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە بانگەوازێکی مێژوویی دەردەکات ودەم پارتیش پاڵپشتی ئەو بانگەوازە دەکات.
7-
دیداری جۆلانی لەگەڵ ئەردۆغان لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە
جۆلانی سەرۆکی ڕژێمی ئینتقالی سوریا، ڕۆژی سێشەممە لە کۆشکی سەرۆک کۆماریەتی ئەنقەرە لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.