شوبات 05, 2025 13:06 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

 

1

حەماس: پلانەکەی ترەمپ ڕەگەزپەرستانەیە

عیزەت ئەلرەشق، ئەندامی باڵای بزووتنەوەی حەماس جەختی لەوە کردەوە کە لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە چوونەدەری  فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە، ڕەگەزپەرستانەیە و ئێمە ئیدانەی دەکەین

. 2-

پەلاماری شارۆچکەنشینانی زایۆنی بۆسەر مزگەوتی ئەقسا

فەرمانگەی ئەوقافی ئیسلامی قودس ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە دەیان شارۆچکە نشینی  توندڕەو پەلاماریان کردوەتە سەر  مزگەوتی ئەقسا.

3-

ڕێککەوتنی سەرەتایی نێوان یەکێتی و پارتی 

دوای پێنجەمین کۆبوونەوەی هاوبەشی تیمەکانی دانوستانکاری پارتی و   یەکێتی، دوێنێ هەردوولا لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کە گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی لەسەر هاریکاری هاوبەش لە قۆناغی داهاتووی حوکمڕانی هەرێمدا.

4-

چۆڵکردنی سێ گوندی هەرێمی کوردستانی عێراق

دوابەدوای پێکدادانەکانی نێوان تورکیا و پەکەکە، دەسەڵاتدارانی پارێزگای دهۆک بە دانیشتوانی سێ گوندی سەر بە ناحیەی دینارتە سەر بە قەزای ئەقرە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دۆهوک ڕاگەیاندووە، کە دەبێت گوندەکان چۆڵ بکەن

5-

مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی بەردەوامە

عوسمان گوڵپی، وتەبێژی ناڕازیانی  سلێمانی ئاماژەی بە داواکارییە سەرەکییەکانی خۆپیشاندەران کرد، لەوانەش دانی  مووچە دواکەوتووەکان  و باشترکردنی بارودۆخی کارکردن، جەختیشی لەوە کردەوە کە مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەران لەو شارە بەردەوامە

 6-

بانگەشەی ترەمپ بۆ قسەکردن لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران

سەرۆکی ئەمریکا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە "یاداشتنامەی گوشاری لانی زۆریی  لە دژی تاران واژۆ کردووە، هەروەها  ئیدەعای  کرد کە ئامادەیە بۆ قسەکردن لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران.

7-

 تەقەکردن و کوژرانی چەن کەس لە سوید

پۆلیسی سوید ڕایگەیاند کە ڕۆژی سێشەممە لە شارۆچکەی ئۆربیرۆ لە ڕۆژئاوای ستۆکهۆڵم تەقە لە ناوەندێکی پەروەردەیی کراوە و لانیکەم ١٠ کەس کوژراون.