شوبات 06, 2025 08:06 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

 

 

1

عەڕاقچی : عەقڵ لە زەخت باشترە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوە بەرامبەر بە قسەکانی ترامپ کە رایگەیاند زیاترین سزا دەخەینە سەر ئێران گوتی  ئەو سیاسەتە پێشتر شکستی هێناوە و خۆڕاگریی زیاتری لێدەکەوێتەوە و مرۆڤی ژیر لەباتی ئەوە، عەقڵی زیاتر بەکاردێنێ

2

شەهیدکرانی منداڵێکی فەلەستینی

چەکدارانی رژێمی زایۆنیی سەرباری رێککەوتنی ئاگربەس لەگەڵ حەماس ،لە رەفەح تەقەیان لە منداڵیک کرد کە شەهیدبوو ، منداڵەکە ناوی حەمزەیە و چوارشەممە تەقەی لێکرا

3

گۆترێش وشداری دایە ترامپ

سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەدوای پێشنیازی سەرۆکی ئەمریکا لەمەڕ دەرکردنی خەڵکی غەزە و نیشتەجێکردنیان لە وڵاتانی دیکە و زاڵبوونی ئەمریکا بەسەر کەرتی غەزەدا ، وشداری دایە ترامپ کە کاری وانەکات

4

سودانی ستایشی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەچاوپێکەوتنی سەرۆکی پەرڵەمانی عێراق ، وێڕای ستایشکردنی هەمواری یاسای بودجە لەلایەن پەرڵەمانی عێراقەوە، دەڵێت: بەم هەنگاوە حکوومەت دەتوانێت، باشتر کارنامەکەی جێبەجێ بکات.

5

ئیلهام ئەحمەد: دژی سزای سەر سوریاین

ئیلهام ئەحمەد وێڕای راگەیاندنی دژایەتی خۆی لەگەڵ سزادانی دیمەشق گوتی ئەو سزایانە دەبێتە هۆی توندئاژۆیی و هەروەها دەنگۆی پاڵپشتی لە دەستیوەردانی تەلاویو لە سوریاشی ، وەدرۆخستەوە

6

دیلەبەدیل لەنێوان رووسیا و ئۆکرایندا

وەزارەتی بەرگری رووسیا باسی ریککەوتنی دیلبەدیلی لەگەڵ ئۆکڕاین کرد کە لە ئەنجام دا ١٥٠ ئۆکڕاینی لە بەرامبەر ١٥٠ کەسی رووسی ئازادکراون