ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/06 / ئاگرتێبەردانی ئۆتۆمۆبیلەکانی سوپای زایۆنیی
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
01
ئاگرتێبەردانی ئۆتۆمۆبیلەکانی سوپای زایۆنیی
لاوانی فەلەستینی لە توباس بە مۆلۆتۆف هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمۆبیلەکانی سوپای رژێمی زایۆنیی و ئاگریان تێبەردان
02
کاردانەوەی توندی ئێران
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەکاردانەوە بەرامبەر بە هەڵوێستی ئەمریکا بۆ دەرکردنی خەڵکی کەرتی غەزە بۆ میسر و ئەردەن، ئەو سیاسەتەی بە سەرسووڕهێنەر وەسف کرد و بە هاوتەریب لەگەڵ پڕۆژەی رژێمی زایۆنی بۆ سڕینەوەی فەلەستین شوبهاندی
03
غەزە سەری ئۆمەتی ئیسلامیی بەرزکردەوە
عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی دادگەریی لە چاوپێکەوتنی نواف تەکروری سەرۆکی یەکێتی زانایانی فەلەستین رایگەیاند ئەوەی حەماس لەهەمبەر رژێمی زایۆنیدا کردی ، گەلێک مەزن بوو و سەری ئۆمەتی ئیسلامیی بەرزکردەوە
04
لە حەما گۆڕێکی بە کۆمەڵ دۆزرایەوە
لە گوندێکی شاری حەما لە باکووری سووریا، گۆڕێکی بە کۆمەڵ دۆزراوەتەوە کە ڕووفاتی ١٧ قوربانیی خەڵکی گوندەکەی تێدایە
05
وێستگەی وزەی خۆر لە مەهاباد کرایەوە
دوێنێ بە بڕیاری سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران ، وێستگەیەکی وزەی خۆر لە مەهاباد کرایەوە کە باڕستاکەی دە مێگاواتە
06
رووداو لە فڕۆکەخانەیەکی ئەمریکا
دوێنێ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سیاتێل لە ئەمریکا فرۆکەیەکی جۆریی بوئینگ لەکاتی هەستان، خۆی کوتا لە کلکی فڕۆکەیەکی دیکە و ئەمەش بووە هۆی زەرەروزیان و وەستانی کاتیی چالاکی فڕۆکەخانەکە