شوبات 06, 2025 13:06 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

01

ناتانیاهۆ لە حیزبوڵڵا تۆقیوە

وەزیری دەرەوەی پێشووی رژێمی زایۆنیی لە دیمانەی کەناڵی ١٢ی ئەو رژێمەدا رایگەیاند بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە شەڕکردن لەگەڵ حیزبوڵڵا، تۆقیوە و پێی وایە ئەو شەڕە دەبێتە هۆی لەناوچوونی تەلاویو

02

پاپۆڕی درۆنهەڵگر، بەرهەمی تازەی سوپای پاسداران

یەکەم پاپۆڕی درۆنهەڵگری هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەئامادەبوونی سەرۆکی ئەرکانی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، خرایە ریزی بەرهەمە تازەکانی سوپاوە

03

کانادا: دژی دەرکردنی فەلەستینییەکانین

وەزیری دەرەوەی کانادا رایگەیاند بۆچوون و هەڵوێستی ئێمە لەسەر غەزە نەگۆڕاوە و دژی دەرکردنی فەلەستینییەکانین و پێمان وایە باشترین چارەسەر ، دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین لەتەنیشت ئیسرائیلە

04

هەوڵدان بۆ حکومەتێکی کارا لە لوبنان

سەرۆک وەزیرانی لوبنان لەچاوپێکەوتنی سەرۆک کۆماری ئەووڵاتەدا رایگەیاند ئەمن هەوڵ بۆ دامەزراندنی حکومەتێکی کارا لە لوبنان دەدەم و رێگەنادەم لەمپەر بخرێتە بەردەم ئەرک و چالاکییەکانی کابینەکەمەوە

05

هەرێم دەبێ نیوەی داهاتەکەی بداتە بەغدا

فازل نەبی یەکێ لە بەرپرسانی پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنی داوە، لەمەوبەدوا هەموو مانگێک نیوەی داهاتەکەی، رادەستی بەغدا بکات

06

سەرهەڵدانی ناڕەزایەتیی بەدژی ترامپ

بڕیارەکانی دوو حەوتەی رابردووی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی پرسی کۆچبەران و بازرگانیی و شوێنهاتە نالەبارەکانیی بۆ جەماوەر، خەریکە دەبێتە هۆی تووڕەیی کۆمەڵانی خەڵکی ئەمریکا و ئەگەری سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکی یەکپارچە لەسەرانسەری ئەووڵاتەدا، لەئارادایە