ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/07/ ئیدانەی توندی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
ئیدانەی توندی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاگەیەندرنی بایکۆتی تازەی دژ بە تاران لە لایەن ئەمریکاوەی بە تووندی شەرمەزار کرد و بە پێچەوانەی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانی زانی و وتی: ئەمریکا بەرپرسی دواهاتەکانی وەها کردەوە گەلێکی ملهوڕانەیە.
2
پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان
ژێدەرە هەواڵییەکان ئەمڕۆ هەینی ڕایانگەیاند؛ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی پەلاماری چیاکانی ناوچەی "ئیقلیمەتوفاح"ـیان داوە لە باشوور و هەروەها زنجیرەچیایەکانی ڕۆژهەڵاتی لوبنان لە نزیکی سنووری سووریا.
3
ئاوارەبوونی ٢٦ هەزار فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژاوا
ئەبووحەیجە یەکێک لە ئەندامانی لیژنەی جەماوەری لە ئۆردووگای جنین ڕایگەیاندووە؛ سوپای زایۆنی لەو کاتەوە کە پەلامارەکانی بۆ سەر کەرتی ڕۆژاوا لە مانگی ڕابردووە دەستی پێکردووە تا ئێستا ٢٦ هەزار فەلەستینی لە ماڵ و زێدی خۆیان لە جنین و تولکەرم ئاوارە کردووە.
4
زیاتر بوونی کێشە و گرفتی منداڵان لە غەززە
جەیمز ئەلدەر وتەبێژی سندووقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە یونیسێف بە ئاماژە بەوەی کە منداڵانی کەرتی غەززە لە مەترسی هەموو چەشنە کێشە و گرفتێکی جەستەیی و دەرونیدان، ڕایگەیاند؛ یەک ملیۆن منداڵ لە غەززە دەناڵێنن بە دەستی کێشە و گرێی دەروونییەوە.
5
ڕەخنەی نەوەی نوێ لە شێوەی دانوستان لەگەڵ بەغدا
کاوە عەبدولقادر سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستانی عێراق بە ڕەخنەگرتن لە بایەخنەدانی پارتەکانی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان بە مووچەی فەرمانبەران وتی: ئەم پارتانە لە دانوستانەکانی خۆیان لەگەڵ بەغدا تەنیا هەوڵ بۆ دابینکردنی قازانجی کۆمپانیاکانی خۆیان دەدەن.