ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/07/فەلەستینییەکان تا گەیشتن بە مافەکانیان خەبات دەکەن
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
فەلەستینییەکان تا گەیشتن بە مافەکانیان خەبات دەکەن
ئوسامە حەمدان وتەبێژی حەماس بە وەبەر ڕەخنەدانی گەڵاڵەی ترامپ و ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە ئاوارەکردنی فەلەستینییەکان و پاکتاوی نژادی غەززە وتی: فەلەستینییەکان تا گەیشتن بە مافە ڕەواکانیان بەردەوام دەبن لە خەباتیان.
2
پەلاماری درۆنیی سوپای زایۆنی بۆ سەر کەرتی ڕۆژاوا
ژێدرە خۆجێیەکان ڕایانگەیاند: سوپای ڕژێمی زایۆنی ئۆردوگای جنین لە باکووری کەرتی ڕۆژاوا و شارۆچکەی بەیت کاحل لە باکووری ئەلخەلیلی داوەتە بەر هێرشی درۆنی.
3
پێبەندنەبوونی داگیرکەرانی زایۆنی بە پرۆتۆکۆڵە مرۆڤدۆستانەکان
مەحموود بەسەل وتەبێژی لیژنەی فریاکەوتنی شارستانی لە کەرتی غەززە بە ئاماژە بەوەی کە داگیرکەران بە هیچ لەونێ پێبەند نین بە پرۆتۆکۆڵە مرۆڤدۆستانەکان، وەتیشی: تەگەرە نانەوەکانی ڕژێمی زایۆنی تا دێت کارەساتەکانی کەرتی غەززە قوڵتر و نالەبارتر دەکات.
4
خۆکوشتنی سەربازێکی دیکەی ڕژێمی زایۆنی
میدیا زایۆنییەکان باسی خۆکوشتنی سەربازێکی دیکەی ئەم ڕژێمەیان کردووە لە بنکەی سەربازی هێزەکانی گاردی سنووری لە ناوچەی "عەتارووت"دا.
5
کاردانەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بایکۆتکرانی دیوانی سزا لەلایەن ترەمپەوە
فەرحان حەق جێگری وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاردانەوە بە بایکۆتکرانی دیوانی نێودەوڵەتی سزا لەلایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە وتی: ئێمە پشتیوانی دەکەین لە کاروکردەوەکانی دیوانی نێودەوڵەتی سزا.
6
ناڕەزایەتیی دوکاندارانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر
دووکاندارانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر کە پاش ئاگرکەوتنەوەکەی ساڵی ڕابردوو ئێستاش بۆیان نییە بگەڕێنەوە بۆ دووکانەکانی خۆیان ناڕەزایەتیان دەربڕیوە بەرامبەر بە درێژخایەن بوونی پرۆسەی بنیاتنانەوە و دواهاتە ئابوورییەکانی.
7
پێداگریی ڕووسیا لەسەر پەرەپێدانی هاوکاری لەگەڵ ئێران
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند؛ مۆسکۆ هەوڵ دەدات بۆ بەهێزکردنی هاوکارییەکانی لەگەڵ تاران و بایکۆتەکان نابنە لەمپەری سەر ڕێگای ئەم هاوکارییانە.