ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/07/ ڕێبەری شۆڕش: دانوستان لەگەڵ ئەمریکا زیرەکانە، ئاوەزمەندانە و شەرەفەتمەندانە نییە
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
ڕێبەری شۆڕش: دانوستان لەگەڵ ئەمریکا زیرەکانە، ئاوەزمەندانە و شەرەفەتمەندانە نییە
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ هەینی لە دیداری ژمارێک لە فەرماندەران و ستافی هێزی ئاسمانی و هێزی بەرگریی مووشەکی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا فەرمووی: " دانوستان لەگەڵ ئەمریکا زیرەکانە، ئاوەزمەندانە و شەرەفەتمەندانە نییە."
2
٢٠٢٦؛ کۆتایی فەرمانبەرێتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاندووە کە بەغدا و واشینتۆن ڕێککەوتوون لەسەر کۆتایی هاتنی ماوەی فەرمانبەرێتیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سێپتەمبەری دوو هەزار و بیست و شەشدا.
3
تۆماری ١٠٠٠ دۆسیەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان
ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی لیژنەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "لە ساڵی ڕابردوودا ١٠٠٠ دۆسیەی گەندەڵی لە هەرێم تۆمار کراوە و ٢٣٠ دۆسییە ڕادەستی دادگە کراون و تۆمەتبارانی کەوتوونەتە بەر سزا.
4
بودجەی تورکیا خەرجی شەڕ دەکرێ، نە ئاوەدانیی وڵات
تونجەر باکرهان سەرۆکی دەم پارتی دوێنێ لە ڕێپێوانی سەمسووردا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە سەرەکیترین هۆکاری مردن و کاول بوون لە بۆمەلەرزەکەی دوو ساڵی ڕابردوو بێدەربەستیی بەرپرسان بووە، جەختیشی کرد؛ حکوومەتی تورکیا لە جیاتی یارمەتی دانی بوومەلەرزە لێدراوان بودجەی وڵاتی خەرجی شەڕ کرد.
5
زۆرانبازانی ئێرانی لەسەر پلەی دووەمی جیهان
لە ڕکابەرایەتی ڕەنکینگی جیهانی تیمی زۆرانی ئازادی ئێران بە دەستخستنی چوار میداڵیای زێڕ و چوار زیو پلەی دووەمی ڕکابەرایەتی نێودەوڵەتیی زۆرانی ئازادی وڵاتی کورواتیا و یەکەمی ڕەنکینگی یەکێتی جیهانی بە دەست هێنا.
6
دەستپێبوونی مانۆڕی نێودەوڵەتیی "ئەمان-٢٥" بە ئامادەبوونی ئێران لە پاکستان
مانۆڕی فرەنەتەوەیی ناسراو بە "ئەمان-٢٠٢٥" بە میواندارێتیی پاکستان و بە بەشداریی ٦٠ وڵات لەوان لیژنەیەکی سەربازیی ئێرانی هاوڕێ لەگەڵ پاپۆڕی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران ئەمڕۆ لە بەندەری کەراچی دەستی پێبوو.