شوبات 08, 2025 08:10 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

01

کاردانەوەی ئێران بە بایکۆتکرانی دیوانی لاهە لە لایەن ترەمپەوە

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند؛ بایکۆتکرانی دیوانی نێودەوڵەتیی سزا لە لایەن ترەمپەوە نموونەیەکی ڕاستینەیە لە کەڵک وەرگرتنی نادروستی ئاشکرا لە دەسەڵات بۆ دانی ئیزنی جەنایەتی زیاتر بە ڕژێمی زایۆنی.

02

ڕەخنەی حیزبوڵا لە نوێنەری ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین

محەمەد ڕەعد سەرۆکی فراکسیۆنی وەفاداری بە خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان وتی قسەکانی نێردراوی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەبارەت بە بەشدارنەبوونی حیزبوڵا لە حکوومەتی تازەی لوبنان تژییە لە ڕق و کینە و بێ دەربەستی و خۆوەردانی ئاشکرا لە حکومەتی لوبنان. 

03

حەماس: پێبەندین بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ

عەبدوللەتیف ئەلقانوع وتەبێژی حەماس پێی داگرت؛ حەماس پێبەندە بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لەپێناو بەرژەوەندییەکانی گەلی خۆی، بەڵام ئەوە ڕژێمی داگیرکەرە کە کەمتەرخەمە لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەدا.

04

خۆپیشاندانی دژە ئەمریکایی- زایۆنی لە ئوردۆن

خەڵکی ئۆردۆن دوێنێ هەینی لە شارە جۆربەجۆرەکانی وڵاتەکەیاندا خۆپیشاندانێکی بەربڵاویان دژ بە پلانەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بۆ کۆچپێکردنی دانیشتووانی غەززە بەڕێوە برد.

05

تەقینەوە لە منبەجی  سووریا

دوابەدوای تەقینەوەی مینێک لە یەکێک لە ناوچەکانی منبج هەڵکەوتوو لە ڕیفی ڕۆژهەڵات لە حەلەبی سووریا ٥ شارومەند کوژران و ژمارێکی دیکەش بریندار بوون.

06

بڕدرانەوەی بەند بۆ شارەداری درسیم 

بیرسەن ئۆرهان شارەداری درسیم کە ناڕەزایەتی دەربڕیبوو دژ بە وەلانرانی شارەدارانی کوردی شارەکانی دیکەی تورکیا، بە تۆمەتی دنەدانی ئاشکرای خەڵک بە ئەنجامدانی تاوان ٥ مانگ بەندی بۆ بڕدرایەوە و قەیمیان لە جێگەی دانا.

07

کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەکنیکییە نە سیاسی 

محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بە تەکنیکی زانی نە سیاسی، ڕاشیگەیاند کە مووچەی مانگەکانی داهاتووی فەرمانبەران لە کاتی خۆیدا دەدرێت.