شوبات 08, 2025 10:19 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

٠١

حەماس: فەلەستین گەڵاڵەکەی ترەمپ شکست پێ دێنێت

مەحموود مەرداوی لە ڕێبەرانی حەماس جەختی کرد: گەلی فەلەستین بەرامبەر بە وەهم و خەیاڵەکانی دۆناڵد ترەمپ و پلانە داگیرکەرانەکانی ڕژێمی زایۆنی تەسلیم نابێت و ئەم پیلانە تازەیەش شکست پێ دێنێت.

٠٢

بەردەوام بوونی شەڕ لە دەڤەری بەنداوی تشرین

شەڕ و پێکدادانی نێوانی هێزەکانی هەسەدە و میلیشیاکانی سەر بە تورکیا لە دەڤەری بەنداوی تەشرین و باشووری کۆبانی دوێنێش بەردەوام بووە و لەو شەڕ و پێکدادانانەدا ٩ ملیشیای سەر بە تورکیا و ٣ چەکداری هەسەدە کوژراون.

٠٣

هەسەدە چەک ڕادەست ناکات

با تەشەنەی کێشە و ناکۆکی نێوان گرووپە سوورییەکان و ڕژێمی کاربەڕێکەری شام، مەحموود حەبیب و تەبێژی هێزەکانی کوردی سووریای دیموکراتیک ناسراو بە هەسەدە جەختی کرد کە هەسەدە چەکی خۆی ڕادەست ناکات.

٠٤

سەردانی شاندی پەرلەمانی عێراق لە مانگرتووانی سلێمانی

لە کاتێکدا کە تا ئێستا هیچ کاردانەوەیەک لە لایەن بەرپرسانی هەرێمی کوردستانەوە بەرامبەر بە داخوازییەکانی مانگرتووانی سلێمانی نەبینراوە، ژمارێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق سەردانی خێوەتی مانگرتووانی سلێمانییان کرد.

٠٥

شاڵاوی تازەی مردن و تەسەموم

بە هۆی ئەڵکۆڵ لە تورکیابە هەڵکشانی یەکجار زۆری نرخی خواردنەوەی ئەڵکۆڵی لە تورکیا، خواردنەوەی ئەلکوڵی ساختە بۆتە قەیرانێک لەم وڵاتەدا تا ڕادەیەک کە لە شاری ئانکارا ٣٣ کەس بە هۆی خواردنەوەی ئەڵکۆڵی ساختە گیانیان لە دەست داوە.

٠٦

کەوتنەخواری فڕۆکەی موسافیرهەڵگری ئەمریکا لە ئالاسکا

گاردی قەراخاوی ئەمریکا بە ڕاگەیاندنی کەوتنەخواری فڕۆکەی موسافیرهەڵگری ئەم وڵاتە لە ئالاسکا جەختی کرد کە هەر ١٠ سەرنشینەکەی ئەم فڕۆکەیە گیانیان لە دەست داوە.

٠٧

خۆپیشاندانی دژە زایۆنی لە ئیسپانیا

بە پێی ڕاپۆرتی ژێدەرە هەواڵییەکان شاری ڤیتۆریا لە باکووری ئیسپانیا بووە بە گۆڕەپانی خۆپیشاندانێکی بەربڵاو بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە هاتنی تیمی باسکەی مەکابی ڕژێمی زایۆنی بۆ ئەم وڵاتە.