ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/08/ سەردار سەلامی: شۆڕش لە ڕێگای دوورەوە لەگەڵ زاڵمان شەڕی کرد
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
٠١
سەردار سەلامی: شۆڕش لە ڕێگای دوورەوە لەگەڵ زاڵمان شەڕی کرد
سەردار سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی نوێکردنەوەی پەیمانی فەرماندەرانی سپا لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی (رە) وتی: "شۆڕشی ئیسلامی بعسەتێکی دیکە لە ئیسلام بوو، و شۆڕشی ئیسلامیی ئێران توانی لە دوورەوە لەگەڵ زاڵمان شەڕ بکات".
٠٢
ڕادەستکرانی دەستبەسەرکراوانی زایۆنی بە خاچی سوور
هێزەکانی قەسام لە قۆناغی پێنجەمی مامەڵەی دیلبەدیل لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆ شەممە لە شاری دەیرولبەلەح هەڵکەوتوو لە ناوەڕاستی غەززە، ٣ دەستبەسەرکراوی دیکەی زایۆنییان ڕادەستی لیژنەی خاچی سوور کرد و ١٠٨دیل ی فەلەستینیش ئازاد دەکرێن.
٠٣
تیاچوونی ٧٥%ی ژێرخانی تەندروستیی غەززە
یاسر ئەلمسری بەڕێوبەری نەخۆشخانە کاتییەکانی غەززە جەختی کرد؛ پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سیستەمی تەندروستی و دەرمان ٧٥%ی ژێرخانە تەندروستییەکانی غەززەی تیا بردووە.
٠٤
ئەمریکا توانای داسەپاندنی پلانەکەی بەسەر خۆڕاگریدا نییە
مەحموود قەماتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی حیزبوڵڵا بە وەبەر ڕەخنە دانی قسە بێ شەرمانەکانی نوێنەری ئەمریکا کە خوازیاری بەشدارنەبوونی حیزبوڵڵا لە حکوومەتی داهاتووی لوبناندا ببوو، وتی: واشینگتۆن ناگاتە ئامانجەکەی و توانای داسەپاندنی پلانەکانی خۆی بەسەر ناوچەکەی نییە.
٠٥
کوردەکان لەدووی بەشداری لە دەسەڵاتی سیاسی سوریا
مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە بە پێداگری لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی سوریا لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە وتی: "هەسەدە هەوڵ بۆ بەشداری لە دەسەڵاتی سیاسی دیمەشق دەدات و خۆی دەبوێرێ لە تەشەنەی شەڕ و پێکدادان لە سوریا