ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/09/ هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی ناوەڕاستی غەززە بەجێ دێڵن
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی ناوەڕاستی غەززە بەجێ دێڵن
سوپای ڕژێمی زایۆنی پاش یەک ساڵ و سێ مانگ داگیرکاری، فەرمانی دا بە هێزەکانی خۆی لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی ئاگربڕ لەگەڵ حەماس ناوچەکە بە تەواوەتی چۆڵ بکەن.
2
کاردانەوەی عەرەبستان بە پلانی کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان
وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان لە کاردانەوە بە پلانی کۆچپێکردنی زۆرەملێی فەلەستینییەکان ڕایگەیاند: "خەڵکی فەلەستین دەستدرێژیکار یان کۆچەر نین کە ئیسراییلی داگیرکەری دڕندە بیهەوێ دەریانکات.
3
پێشوازیی تورکیا لە پێشنیارەکەی ئێران سەبارەت بە غەززە
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتای ئێرانی خۆی پێشوازی کرد لە پێشنیاری سەید عەبباس عەراقچی کە داوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی و خێرای لەبارەی غەززەوە کردووە لە ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی.
4
پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سوریا
کەناڵی ئەلمەیادین بە گێڕانەوە لە ژێدەرە خۆجێییەکان ڕایگەیاند: "فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی کۆگا و هەممارەکانی چەکی ناوچەی "ئەددەریج"یان لە دە کیلۆمەتری باکووری دیمەشق داوەتە بەر پەلامار.
5
داکۆکی مامۆستایانی هەولێر لە مانگرتووان
ژمارەیەک لە مامۆستایانی هەولێر بۆ پشتیوانی لە مانگرتووانی سلێمانی سەردانی خێوەتەکانیان کرد و ڕایانگەیاند کە پاڵپشتی لە داواکارییەکانیان دەکەن.
6
کێشەنانەوەی تازەی ئەمریکا بۆ عێراق
هەڵوەشانەوەی معافییەتە بایکۆتییەیەکەی ئەمریکا بۆ عێراق، بۆتە هۆی کێشە لە هاوردەکردنی کارەبا و گاز لە ئێرانەوە، و هەر ئەمەش دابینکردنی کارەبای عێراقی تووشی گرفت کردووە.
7
حکومەتی تازەی لوبنان بە شێوەی فەرمی ناسێندرا
شەوی ڕابردوو سکرتێری گشتیی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی بە بڵاوکردنەوەی ناوی وەزیرەکان پێکهاتنی حکومەتی تازەی لوبنانی ڕاگەیاند.