ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/09/ حەماس: ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە مەترسیدایە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
حەماس: ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە مەترسیدایە
باسم نەعیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئیسراییل بە کردەوە و ئاکاری خۆی ڕێککەوتنی ئاگربڕی پاڵ پێوەناوە تا سنووری هەڵوەشانەوە.
2
فەرمانی لوبنان بۆ وەڵامدانەوەی پەلاماری لە خاکی سوریاوە
جۆزەف عەون فەرمانی داوە بە فەرماندەرێتی سوپا و یەکە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە وەڵامی پەلاماری تیرۆریستەکانی سەر بە هەتەشە بدەنەوە کە لە سوریاوە خاکی لوبنان دەکەنە ئامانج.
3
بەردەوامیی پەلاماری درۆنیی تورکیا بۆ سەر دەڤەری کۆبانی
لە پەلاماری درۆنیی سوپای تورکیا بۆ سەر گوندی "ئاشمە لوێنا" لە دەڤەری کۆبانی ٩ کەس بریندار بوون کە زۆربەیان منداڵن.
4
ئێران: ئەمریکا بێبەڵێنە و متمانەپێنەکراو
وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی ڕابردوو وتی: هەڵگیرانی بایکۆتەکان پێویستی بە دانوستانە، بەڵام نە لەژێر سیاسەتی زیاترین گوشار، ئەزموونی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئەوەی بۆ ئێمە دەرخست کە ئەمریکا پێبەندی بەڵێنەکانی نییە و ئێران ڕێگا بە دووپاتبوونەوەی ئەو بەڵێنشکێنیانە نادات.
5
نابێ گەندەڵی لەگەڵ چاکسازی بگونجێ
دیوانی چاودێری دارایی عێراق، یەکەمین کۆنگرەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە بەغدا بەرێوە برد کە تێیدا سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: گەندەڵی وەکو ڤایرۆس وایە و خۆی لەگەڵ ڕێوشوێنەکانی دژی گەندەڵی دەگونجێنێت.
6
بەرپرسیارێتیی گیانی مانگرتووان لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمە
عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستانی عێراق بە ڕاگەیاندنی پاڵپشتی لە مانگرتووان و ناڕەزایەتی دەربڕینەکان لە هەرێمی کوردستان، پێیداگرت لەسەر ئەوەی کە بەرپرسیارێتیی گیانی مانگرتووان لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمە.
7
لە قاودرانێکی قورس لەبارەی وەزارەتی خەزنەداری ئەمریکا
ئیلۆن ماسک سەرۆکی ئیدارەی کارامەیی حکومەتی ئەمریکا وتی کە وەزارەتی خەزنەداری ئەم وڵاتە ساڵانە ١٠٠ ملیار دۆلار بە کەسانی نەناسراو دەدات.