شوبات 09, 2025 13:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1
بەردەوامیی پاڵپشتی لە خۆپیشاندانەکان لە هەرێمی کوردستان

لە درێژەی مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان، سێ پارتی سیاسی پاڵپشتی خۆیان لە خۆپیشاندانەکەی هەولێر ڕاگەیاند. یەکگرتووی ئیسلامی خوازیاری بەشداری بەربڵاوی خەڵک بوو، نەوەی نوێ پێداگری کرد لەسەر بەشداریی ڕاستەوخۆ لە خۆپیشاندان و بزووتنەوەی هەڵوێستیش پێی داگرت لەسەر پێویستی داکۆکی لە هەموو هەوڵێکی مەدەنی.

2
ئێران ٤٦ ساڵە سەرکەوتوویە

فەرماندەی هێزی دەریایی سپا لە کاردانەوە بە قسەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە ڕایگەیاندووە دەیهەوێ هەناردەی نەوتی ئێران بگەیەنێتە سفر، ڕایگەیاند؛ بێگومان بە بایکۆت ناتوانن وڵاتێکی گەورەتر تێک بشکێنن، ئێمە ٤٦ ساڵە بەرامبەر بەمانە ڕاوەستاوین.

3
هەوڵی زایۆنییەکان بۆ کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان

هێزەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی لە تووباس هەڵکەوتوو لە کەرتی ڕۆژاوا، فەلەستینییەکان ناچار دەکەن بە چۆڵکردنی ئۆردووگای ئەلفارعە.

4
کاردانەوەی ئەنجومەنی هاریکاری بە پلانەکەی نەتانیاهۆ بۆ عەرەبستان

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداوی فارس بە شەرمەزارکردنی تووندی قسە بێ شەرمانەکانی نەتایانهۆ سەبارەت بە پێکهاتنی وڵاتی فەلەستین لە عەرەبستاندا ڕایگەیاند کە ئەم قسانە بە دوور لە هەست بە بەرپرسایەتییە، پڕمەترسییە و ئێمە پێداگرین لەسەر پێویستی دەستڕاگەیشتنی خەڵکی فەلەستین بە مافی ڕەوای خۆیان.

5
زۆر بوونی ژماری کوژراوانی شەڕی تورکیا و هەسەدە

چاودێری مافی مرۆڤ لە سووریا ڕایگەیاندووە کە لە دەستپێکی مانگی دێسەمبەرەوە تا ئێستا ٤٥٨ ملیشیای سەر بە تورکیا بە دەستی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ناسراو بە هەسەدە کوژراون و لە هەمبەردا ٥٥ خەڵکی مەدەنی و ٩٠ چەکداری هەسەدەش کوژراون.

6
هەڵکشانی ١٣%ی هەناردە لە گومرکی خەسرەوییەوە

بەرپرسی چاودێری گومرکی پارێزگای کرماشان و بەڕێوبەری گشتی گومرگ باسی هەڵکشانی ١٣%ی بایەخی هەناردەی کەلوپەل و شتومەک لە گومرگی خەسرەویی کردووە لە ماوەی ١٠ مانگی ئەم دواییەدا.