شوبات 10, 2025 08:35 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1

دەسپێبوونی ڕێپێوانی ساڵوەگەڕی شۆڕش لە سەرتاسەری ئێران

ڕێپێوانی یەوموڵڵای٢٢ی بەهمەن-ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی- لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ-وە لەسەرتاسەری ئێران دەس پێ بووە. خەڵکی ئێران لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە و لە چل و شەشەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە حەماسەتێکی نیشتمانیدا لە تاران و ٤٠٠ شار و شارۆچکەو زیاتر لە سی و پێنج هەزار گوندی وڵات، ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشیان دەسپێکردو پەیمانیان لەگەڵ ئارمانجەکانی شۆڕشدا نوێ کردەوە.

2

سەرۆک کۆماری ئێران: خەڵک هەروا پشتگری ئارمانجەکانی شۆڕشن

"مەسعود پزشکیان" سەرۆک کۆماری ئێران بەبۆنەی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، وتی: خەڵکی بەشەڕەفی ئێران بەئامادەبوونی گەرم و گوڕ و حەماسەییان لە ڕێپێوانی٢٢ی ڕێبەندان، بە ناحەزان و دوژمنانی ئەو سەرزەوینەی ڕادەگەیێنن کە ئێران هەروا، بەهێزەو خەڵکەکەی هەروا پشتگری ئارمانجەکانی شۆڕشن.

3

زایەڵەی هاواری ئەڵڵاهوئەکبەر لە سەرتاسەری ئێراندا 

شەوی ڕابردوو، کاتژمێر٢١ لە سەرتاسەری ئێراندا بەبۆنەی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، هاواری ئەڵڵاهوئەکبەر لە سەر بانی ماڵی هاووڵاتیان بەرز بۆوەو هەربەم بۆنەوە، ئاسمانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێران، نوقمی نور و ڕووناکایی بوو.

4

بەرزڕاگیرانی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی

بەئامادەبوونی کەسایەتییە سیاسی، فەرهەنگییەکان و ئێرانیانی دانیشتوو، ڕێوڕەسمی چل و شەشەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی بەڕێوە چوو.

5

کاردانەوەی ئێران بە هەڕەشەکانی ترەمپ

سەردار "عەلیڕەزا تەنگسیری" فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی: لەباری سەربازییەوە، توانای داخستنی گەرووی هۆرمزمان هەیە، بەڵام جارێ تاکاتێک کە خۆمان لەو گەرووە کەڵک وەردەگرین، ئەو کارە ناکەین.