شوبات 10, 2025 10:35 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1

جەژنی شۆڕش لە سەرتاسەری ئێران/ خەڵک هاتنە مەیدان

ئەمڕۆ خەڵک لە شار و گوندە جۆربەجۆرەکانی ئێرانی ئیسلامی جارێکی دیکە هاتنە مەیدان و بە دروشمگەلی شۆڕشگێڕانەو ئاڵاگەلی سێ ڕەنگی ئێران، جارێکی دیکە جەختیان کردەوە لەسەر یەکێتی، سەربەخۆیی و ئارمانجەکانی شۆڕش.

 2

خەڵک لە شار وگوندە جۆربەجۆرەکانی وڵات هاتنە مەیدان

لە کاتژمێر نۆ و نیوی سەرلەبەیانی ئەمرۆ خەڵک لە سەرتاسەری ئێراندا بە، بەدەستەوەگرتنی ئاڵاکانی ئێران و پارچەنووسراوە بە دروشمی شۆڕشگێرانەو وێنەی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە شەقام و جاددە دیاریکراوەکانی ڕێپێوان ئامادەبوون هەتا لەگەڵ ئارمانجەکانی شۆڕش، پەیمان نوێ بکەنەوە.

3

بەشداریی گەرمی کوردەکان لە ڕێپێوانی٢٢ی ڕێبەندان

خەڵکی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ هاونیشتمانیانی دیکەدا بە بۆنەی ٢٢ی ڕێبەندان و ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕش هاتنەمەیدان و پەیمانیان لەگەڵ ئارمانجەکانی شۆڕشدا نوێکردەوە.

4

شۆڕشی ئیسلامی، سەلمێنەری سەبر و خۆڕاگریی گەلی ئێرانە

مامۆستا "فایق رۆستەمی" نوێنەری خەڵکی پارێزگای کوردستان لە مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەریی وێڕای پیرۆزبایی رۆژانی دەیەی پیرۆزی فەجر و سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ئەو شۆڕشە، بزاڤێکی مەزن بوو کە سەلمێنەری پشوودرێژی، سەربەخۆیی و خۆڕاگریی لەئاستێکی بەربڵاوی جەماوەریدا بوو.

5

پێشاندرانی مووشەکی سەتەلایتهەڵگر لە ڕێپێوانی٢٢ی ڕێبەندان

لەڕەوتی جەژنی نیشتمانیی بەرزڕاگرتنی یادی چل و شەشەمین ساڵی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لەتاران، بەشێک لە توانای سەربازی، بەرەڤانی و گەردوونیی ئێران بۆ نمونە، مووشەکی بالستیکی و سەتەلایتهەڵگر و هەروەها مووشەکی حاجی قاسمیش بە بڕینی مەودای ١٤٠٠کیلۆمەتری، پێشاندران.