شوبات 10, 2025 13:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1

جەژنی سەرکەوتنی شۆڕش، پێشاندانی هێزمەندیی ئێران

جەژنی سەرکەوتنی شۆڕش بە ئامادەبوونی بەرفراوانی چین و توێژە جۆربەجۆرەکانی خەڵک و بەرپرسانی پلەبەرزی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەدروشمی "حوزور تا زهور" بەڕێوەچوو، ٧٢٠٠هەواڵنێر و وێنەگر، ئەو ڕووداوە مەزنە نیشتمانییەیان ڕووماڵ کرد.

2

پزشکیان: خەڵکی ئێران، لەهەمبەر زۆرداریدا ڕادەوەستێ

"مەسعود پزشکیان" سەرۆک کۆماری ئێران لە چل و شەشەمین ساڵهاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی وتی: فەلسەفەو رەمزی سەرکەوتنمان، یەکێتی، یەکگرتوویی و ئامادەبوونی جەماوەر لە گۆڕەپانە. وتیشی: ئاواتی دوژمنان، بۆ زەبروەشاندن لە ئێران، قەت نایەتە دی.

 3

ڕەنگدانەوەی جەژنی٤٦ساڵانی شۆڕشی ئیسلامی لە میدیا عەرەبییەکاندا

ئامادەبوونی حەماسەیی و پڕشکۆی خەڵکی ئێران لە جەژنی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە میدیا عەرەبییەکاندا دەنگدانەوەی بوو. کەناڵی لوبنان، ڕێپێوانی ئەمڕۆی خەڵکی تارانی ڕاستەوخۆ ڕووماڵ کرد. ئەلعەهدیش رایگەیاند، ڕێپێوانێکی پڕشکۆ لە ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران بەڕێوە چوو.

4

ڕیانۆڤستی: ئێران، شایەتی ڕێپێوانگەلی بەربڵاوی سەرکەوتنی شۆڕشە

هەواڵدەریی رووسیی ڕیانۆڤستی ڕایگەیاند، شارەکانی ئێران لەوان تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە سەرلەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە شایەتی دەسپێبوونی ڕێپێوانی بەرفراوانی جەماوەری ئەو وڵاتە بوون لە چل و شەشەمین ساڵهاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیدا.

5

بەشداریی بەرچاوی کەسایەتیە بیانیەکان لە جەژنی ئەمڕۆدا

"خەلیل ئەلحەییە" یاریدەری سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس بەئامادەبوون لە مەیدانی ئازادیی تاران لەو جەژنە نیشتمانییەدا، وتی: گەلی فەلەستین، خاک و نیشتمانی خۆی جێ ناهێڵێ و لە سەرزەوینی خۆیدا دەمێنێتەوە.