شوبات 11, 2025 08:18 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

01

ترامپ هەڕەشە لە غەزە دەکات

سەرۆکی ئەمریکا لەدوای ئەوەی حەماس رایگەیاند پڕۆسەی ناردنەوەی گیراوە زایۆنیستەکان دوادەخات گوتی بێتوو تا شەممەی داهاتوو ئەو گیراوانە بەرنەدرێن ئاگربەس کۆتایی پێدێنم

02

وتووێژی تەلەفۆنی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەڕەبستان

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عەڕەبستاندا وێڕای ئاماژە بە لێدوانی سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی لەمەڕ دامەزرانی دەوڵەتی فەلەستینی لە خاکی عەڕەبستان رایگەیاند ئەو لێدوانە نیشاندەری سەرەڕۆیی رژێمی داگیرگەری زایۆنیی بۆ تێکدانی ئاشتی و ئاسایش لەناوچەکە دایە

03

٣٣مین رۆژی مانگرتن لە بەنداوی تەشرین

مانگرتنی خەڵکی باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا بۆشەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە، لە بەنداوی تەشرین گەیشتە ٣٣هەمین ڕۆژ ، شایانی باسە لەو هێرشانەدا تا ئێستا ٢٤ کەس لە مانگرتووان گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش بریندار بوونە

04

بەغدا مووچەی ساڵی ڕابردووی هەرێمی داوە

 لە درێژەی تەنگژە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، وەزیری دارایی و ئابووری عێراقی فیدڕاڵ ڕایگەیاند کە هیچ مووچەیەکی فەرمانبەران لە ساڵی ٢٠٢٤ دا، لای وەزارەتخانەکەی نەماوەتەوە و سەرجەم مووچەی دوازدە مانگی ئەو ساڵە ، دراوە

 05

پەیامی نێچیروان بارزانی بە بۆنەی چل و شەشەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی

پەیامی پیرۆزبایی نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ مەسعوودی پزیشکیان سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی یادکردنەوەی چل و شەشەمین ساڵهاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی لە ئێران، پێشکەشی فەرامەرزی ئەسەدی کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر کرا

06

جەژنی شۆڕش، لە هەوای ژێر سیفردا

ئاسۆشێیتێت پرێس، دوێنێ لە ڕاپۆڕتێکدا ڕایگەیاند ئێرانییەکان لە هەوای ژێر سیفردا ، یادی چل و شەشەمین ساڵهاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیان کردەوە

07

 کات و شوێنی ناشتنی تەرمی شەهیدان نەسڕوڵڵا و سەفییەدین ڕاگەیەندرا

لێژنەی میدیایی ڕێوڕەسمی بەڕێکردن و بەخاکسپاردنی تەرمی ئەمینداری گشتیی و سەرۆکی مەکتەب سیاسی حیزبوڵڵا ڕایگەیاند ئەو ڕێوڕەسمە ڕۆژی یەکشەممە پێنجی ڕەشەمە کاتژمێر سێزدە بە کاتی بەیرووت بەڕێوە دەچێت