شوبات 11, 2025 10:32 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

01

قەیراناویبوونی دۆخی ناوچە داگیرکراوەکان

لە دوای ڕاگەیەندرانی بەیاننامەکەی حەماس لەمەڕ دواخستنی ڕادەستکردنی گیراوە زایۆنیستەکان، خۆپیشاندەرە زایۆنیستەکان شەقامەکانیان داخست و خوازیاری جێبەجێکرانی سەرجەم قۆناغەکانی ڕێککەوتننامەی دیل بە دیل بوون

02

میسر وشداری دایە ڕژێمی زایۆنی

ڕۆژنامەی زایۆنیی "ئیسرائیل هیووم" نووسیویەتی: ئەم دواییە شاندێکی باڵای سوپای ڕژێمی زایۆنیی، سەردانی میسری کردووە تا سەبارەت بە بەڵێنی ڕژێمی زایۆنیی بۆ پاشەکشە لە تەوەرەی فیلادێلفیا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەس لە غەززە ، وتووێژ بکات

03

پاسەوانێکی عەلی حەمەساڵح گیراوە

عەلی حەمەساڵح رایگەیاند ئەو کەسەی دوێنێ له لایەن پۆلیسی هەولێرەوە قۆڵبەست کراوە ناوی ئادەم عوسمانە و پاسەوانی منە

04

شاندێکی دەم پارتی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

دەم پارتی ڕایگەیاند ڕۆژی یەکشەممە، شازدەی شوباتی دوو هەزار و بیست و پێنج، شاندی ئیمڕاڵی سەردانی هەولێر دەکات و بەجیا لەگەڵ مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی کۆدەبێتەوە

05

دیداری سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی عومان و سەرلەشکر باقری

دەریادار "عەبدوڵڵا بن خەمیس ئەلڕەئیسی" سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی عومان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرلەشکری پاسدار "محەممەد باقری" سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دیداری کرد

06

قەیران لە سیستەمی فڕۆکەوانی ئەمریکا

بەهۆی ڕووداوێک لە فڕۆکەخانەی ئاریزۆنای ئەمریکا، جێتێکی مەدەنی لەکاتی نیشتنەوەدا، خۆی کێشا بە جێتێکی مەدەنی دیکەدا و کوژرانی کەسێک و برینداربوونی سێ کەسی تری لێکەوتەوە

07

ڕووسەکان ٤٠ درۆنیی ئۆکرانییان خستە خوارەوە

 وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لە چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتەدا، ٤٠ درۆنیی ئۆکراینمان خستۆتە خوارەوە