ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/11/ حەماس:هەڕەشەکانی ترامپ بێ بایەخن
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
01
حەماس: هەڕەشەکانی ترامپ بێ بایەخن
سامی ئەبووزوهری بەرپرسی باڵای بزووتنەوەی حەماس وێڕای تەئکید لەسەر پێویستیی ڕێزگرتن لە ڕێککەوتنی ئاگربەس راشیگەیاند هەڕەشەکانی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا نەک تەنیا کێشەکان چارەسەر ناکات بەڵکوو ڕەوشەکە ئاڵۆزتر دەکات
02
چل هەزار کەس لە باکووری لێواری ڕۆژئاوا ئاوارە بوون
ئاژانسی فریاگوزاری و کاریی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرە فەلەستینییەکان (ئانڕۆوا) ڕایگەیاند نزیکەی چل هەزار پەنابەر لەبەر مەترسی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیی بەناچار باکووری لێواری ڕۆژئاوایان بەجێهێشتووە
03
زێباری: ناڕازییان بچنە بەغداهۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەب سیاسی پارتیی رایگەیاند پرسی مانگرتنەکانی ئەم دواییەی سلێمانی لە ڕادەبەدەر بۆتە سیاسیی و ناڕازییان باشتر وایە بۆ بە دواداچوونی مافەکانی خۆیان بچنە بەغدا و ڕاستەوخۆ داوای مافەکانیان لە حکومەتی فیدڕاڵی بکەن
04
ڕوونکردنەوەیەک لەمەڕ سکاڵاکەی سەرۆک کۆماری عێراق
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند سەرۆک کۆمار دوژمنی هیچ کام لە دامەزراوەکانی حکوومەت نییە و سکاڵایەک کە ئەو لە دادگەی فیدڕاڵیی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نەدرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تۆماری کردووە بەهۆی هەست بە بەرپرسیارەتیی جەنابی سەرۆک کۆمار لە بەرامبەر گلەیی و مەینەیی خەڵکی عێراقە
05
پزیشکیان: ئێمە بەنیازی شەڕکردن نین
سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ لە هەژدەهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی گەشتیاریی لەتاران ڕایگەیاند ئێمە برای هاوسێکانی خۆمانین و نیازمان وتووێژ و ئاشتیی لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهانە بەڵام ملهوڕیش لەهیچ کەس قبوڵ ناکەین
06
ترامپ: بەرنامەی ناڤۆکی ئێران نابێ بمێنێ
سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەیدا بە شێوەیەکی نایاسایی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران چووە دەرەوە، لە وتووێژێکدا لەگەڵ فاکس نیوز ڕایگەیاند سەرەتا بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەخەینە بەر پشکنین و لە پاشان دەیتەقێنینەوە و ئینجا دڵنیا دەبین کە تاران ئیتر چەکی ئەتۆمی ساز ناکات