ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/12/ شوێنهاتی هەرجورە دەسدرێژكاریەك دژی ئێران لە ئەستۆی ئەمریكایە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
شوێنهاتی هەرجورە دەسدرێژكاریەك دژی ئێران لە ئەستۆی ئەمریكایە
باڵوێزی ئێران لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نامەیكدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش و سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بەوتەكانی دژە ئێرانی سەرۆك كوماری ئەمریكا وشداری دا بەرپرسایەتی هەرجۆرە كردەوەیكی دەسدرێژكارانە دژی ئێران لە ئەستۆی ئەمریكایە
2-
ئەمریكا و ڕژێمی زایۆنی سیاسەتێكیان هەیە
عەبدولمەلیک ئەلحوسی، ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، وتی: ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی پڕۆژەیەکی مەترسیداریان بۆ داگیرکردنی وڵاتانی ئیسلامی هەیە و لە ڕاستیدا تەلئەبیب و واشنتۆن یەك سیاسەتیان هەیە.
3-
حەماس: ئەو لێدوانە ڕەگەزپەرستانەی ترامپ ئامانجی لەناوبردنی پرسی فەڵەستینە
بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لێدوانە ڕەگەزپەرستەکانی دۆناڵد ترەمپ و بانگهێشت بۆ پاکتاوی ڕەگەزی بە ئامانجی لەناوبردنی پرسی فەلەستینە
4-
پارتی و یەکێتی دەبێت بەیەکەوە حکومەت پێکبهێنن
فەرامەرز ئەسەدی کۆنسووڵی گشتیی ئێران لە هەولێر وتی :، پارتی و یەکێتی دەبێت بەیەکەوە حکومەت پێکبهێنن و حیزبە بچووکەکانی هەرێمی كوردستانی عێراقیش یارمەتیان بدەن بۆ پێکهێنانی حکومەت.
5-
ڕەتکردنەوەی داواکاریی هەڵوەشاندنەوەی دوو وەزارەتی هەرێمی کوردستانی عێراق
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتەکانی شەهیدان و ئەنفالکراوان و ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقی ڕەتکردەو
6-
گرتنی 10ئەندامی جەهەپە لە ئەستەمۆڵ
دوابەدوای دەستپێکردنی ڕێوشوێنی یاسایی دژی چەند شارەوانییەکی جەهەپە لە ئەستەمۆڵ، ١٠ کەس بە تۆمەتی پەیوەندی بە پلاتفۆرمی کوردی لە تورکیە دەستگیرکران کە لەوان جێگرانی شارەوانی و ئەندامانی ئەنجومەنی شار بوون.
7-
گەڵاڵەی كوردانی سوریا بۆ ڕادەست كردنی داعشیەكان
كوردەكانی سوریا ڕایانگەیاند تا كۆتایی ساڵی 2025 هەموو شاروومەندانی عێراقی و سوری سەربە داعش لە ئوردووگاكانی باكووری ڕوژهەڵاتی سوریا بۆ وێنە ئوردوگای ئەلهول ڕادەستی دیمەشق و بەغدا دەكەن