شوبات 12, 2025 10:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1-

پەیامی پیرۆزبایی نەبی بێری بۆ ڕێبەری شۆڕش

سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ساڵیادی سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی ئێرانی لە ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی و سەرۆک کۆماری ئێران کرد.

2-
بریندار بوونی 6 فەلەستینی لە شاری جنین

 6 فەلەستینی شەوی چوارشەمە لە شاری جنین لە باكووری كەرتی ڕۆژئاوای داگیركراو لە لایەن زایونیەكانەوە بریندار بوون

3-
53 ملیار دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە پێویستە

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت زیاتر لە 53 ملیار دۆلار پێویستە بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە و کۆتاییهێنان بە "کارەساتی مرۆیی

4-
ئەبولغەیت: غەززە بۆ فرۆشتن نییە

ئەحمەد ئەبولغەیت سكرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی جەختی لەوە کردەوە کە ترەمپ یان هەر لایەنێکی تر ناتوانن غەززە بکڕن

5-
ڕێبەری ئەنساروڵڵا: دەستمان لەسەر ماشەیە

 ڕێبەری ئەنساروڵای یەمەن جەختی لەوە کردەوە: ئەگەر دوژمن هەوڵی پەرەپێدانی گرژییەکانی ناوچەکە بدات، خەڵکی ئازادی ئۆمەتی ئیسلامی لە تەنیشت گەلی فەلەستین دەوەستن و دەستمان لەسەر ماشەیە

6-
 كۆتایی هاتنی مەشقی ئەمان-٢٥ لە پاكستان

مەشقی سەربازی نێودەوڵەتی ئەمان-٢٥ بە میوانداریی پاکستان، دوێنێ بە ئامادەبوونی کەشتییە بەشداربووەکان لە نێویاندا کەشتی پاپۆڕشكێنی جەمارانی هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆتایی هات.

7-

مانگرتنی خەڵکی وان لە بەردەم شارەوانی

 دوای دەرکردنی حوکمی زیندان بۆ عەبدوڵڵا زێدان، شارەوانی شاری وان، خەڵک سەرەڕای ساردی کەشوهەوا لە بەردەم شارەوانی شارەکە مانیان گرت وناڕەزایەتییان دەربڕی.

8-
پشتیوانی ڕووسیا لە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین

میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا پشتیوانی مۆسکۆی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین و کۆتاییهێنان بە کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند