شوبات 12, 2025 13:12 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1-

ڕێبەری شۆڕش : 22 ڕێبەندانی ئەمساڵ بزافێكی گەورەی نیشتمانیی بوو

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ زانایان و بەرپرسانی پیشەسازی بەرگری وڵات وتی: 22 ڕێبەندانی ئەمساڵ ڕاپەڕینێکی جەماوەری و بزووتنەوەیەکی نیشتمانی گەورە بوو.

2-
هێرشی شارۆچكە نشینان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، شارۆچكە نشینانی زایۆنیستی توندڕەو، جارێکی دیکە لە دەروازەی مەغاریبەوە لەژێر چاودێری قورسی سوپای زایۆنیستی پەلاماریان کردە سەر مزگەوتی پیرۆزی ئەقسا.

3-

كاربەدەستێكی زایۆنی :حەماس شكستمان ئەدات

گیورا ئایلاند سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕژێمی زایونی جەختی لەوە کردەوە: حەماس لە پرسی گەڕانەوەی دەستبەسەرکراوانی زایۆنیستی شكستمان ئەدات.

4-

ڕوسیا: ڕۆژئاوا مافی زیندووکردنەوەی بایكوتەكانی سەر ئێرانی نییە

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا جەختی كرد: بە سەرنجدان بەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوا بەڵێنەكانیان بەرامبەر بە ئێران جێبەجێ نەکرد، مافی ئەوەیان نییە بایكوتە هەڵگیراوەکانی سەر ئێران زیندوو بکەنە.

5-

سێ داخوازیی وەزارەتی دارایی عێراق لە هەولێر

وەزیری دارایی عێراق لە نامەیكدا داوای لە هەولێر کردووە مووچەی فەرمانبەران بدات و زانیاریی مووچە خوران بە نیشتمانیی بکات و داهاتی نەوت بگوازێتەوە بۆ بانکی ناوەندی عێراق.

6-

گەڵاڵەی كوردانی سوریا بۆ ڕادەست كردنی داعشیەكان

كوردەكانی سوریا ڕایانگەیاند تا كۆتایی ساڵی 2025 هەموو شاروومەندانی عێراقی و سوری سەربە داعش لە ئوردووگاكانی باكووری ڕوژهەڵاتی سوریا بۆ وێنە ئوردوگای ئەلهول ڕادەستی دیمەشق و بەغدا دەكەن