شوبات 13, 2025 08:38 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

 

01

بانگەوازی حەماس بۆ بزاڤی جیهانیی دژی کۆچی زۆرەملێ

بزووتنەوەی خۆراگریی ئیسلامی داوای لە سەرتاسەری جیهان کرد بۆ شەرمەزار کردنی پرۆژەی کۆچ پێکردنی زۆرەملێ بە گەلی فەلەستین لە ڕێپێوانەکانی هاودەنگی دەبڕیندا بەشدار بن.

02

پێشێلکرانی ئاگربڕ لە لوبنان

سەرچاوە لوبنانییەکان ڕایانگەیاند، چەکدارانی رژیمی زایۆنی، چەندین ماڵ و خانووبەرەیان لە شارۆچکەی "هولا" لە باشوری لوبنان تەقاندەوە.

03

٨٠١بارهەڵگر گەیشتنە غەززە

رژیمی زایۆنی سەرەنجام پێملی ویستی بزووتنەوەی حەماس بوو و ناچار بوو ڕەزامەندیی دەرببڕێ لەگەڵ هاتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە بەپێی ڕێککەوتنێک کە ئەنجامی گرتووە.

04

دەبێ کاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی گۆڕان دیاری بکرێ

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، وەڤدێکی ڕاسپاردووە هەتا لەگەڵ هەردوو لایەنی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ڕێککەوتن و دیاریکرانی کاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرە، دانوستان بکا.

05

تێکهەڵچوون لە گرێ سپی

رۆژی ڕابردوو، دوو تاقم لە چەکدارانی جێی داکۆکیی تورکیا لە شاری گرێ سپی پێکیان دادا کە کوژرانی نۆکەس و برینداربوونی دە کەسی دیکەی لێکەوتەوە.

06

دیداری ترامپ و پوتین لە عەرەبستان 

سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە وتی: ئەگەری زۆر هەیە کە لە عەرەبستانی سەعودی لەگەڵ هاوشانە ڕووسەکەی دیدار بکاو شازادەی جێنشینی سەعودیش تێیدا ئامادە بێ.

07

هەناردەی نەوتی ئێران، رەقەمی پێوانەیی تۆمار کرد

بەڕێوەبەری بەشگەی نیشتمانیی نەوتی ئێران وتی : بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی بەفرانبار، ریکۆردی هەناردەی چەند ساڵی ڕابردووی شکاندو لە ڕێبەندان و ڕەشەمەدا، ئەو سەرکەوتنە درێژەی دەبێ.