شوبات 13, 2025 10:08 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

01

شەممە، هەموو گیراوان ئازاد ناکرێن

"ئەبوو زوهری" لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، لێدوانەکانی ترامپ، ئاژاوەگێڕانەیە بەڵام ئێمە هەروا پێبەندی جێبەجێکرانی بڕگەکانی ڕێککەوتنین و هەرگیز هەموو گیراوان، رۆژی شەممەی داهاتوو ئازاد ناکەین.

02

بێن گوێر: دەگەڕێمەوە نێو کابینە

"ئیتامار بێن گوێر" وەزیری دەست لەکارکێشاوەی رژیمی زایۆنی وتی: ئەگەر نەتانیاهوو گەڕایەوە مەیدانی شەڕ، منیش دەگەڕێمەوە نێو کابینەو دەبێ گەیشتنی سووتەمەنی و یارمەتییەکان بە غەززە، بوەستێنێ.

03

بڕی٥١ملیار دینار، خرایەنێو هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێم خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵی عێراق. 

04

"سری سورەیا ئوندەر": با ڕەوتێکی واقع بینانە ڕەچاو بکرێ

"سری سورەیا ئوندەر" لەبارەی کێشەو ئاستەنگەکانی بەردەم ئاشتیی شیمانەیی، باسی شک و دڕدۆنگییەکانی نێو ئەندامانی دەوڵەتی کرد بۆ بەرەوپێش بردنی ئەو پرۆسەو وێڕای ئاماژە بە زەخت و گوشارگەلی ڕوو لەزیادبوونی حکومیی، جەختیشی کرد لەسەر پێویستیی ڕەچاوکرانی ڕەوتێکی واقع بینانە.

05

ئێران: دانوستان لە ژێر گوشاردا قەبووڵ ناکەین

 وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە یادداشتی ئەمنیەتیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئێران دانوستان لەژێر گوشاردا قبووڵ ناکات، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژەی ڕوانگەی بنچینەیی خۆی بەردەوام پاڵپشتی کردووە لە دۆزینەوەی ڕێکاری دیپلۆماتیک بۆ پرسە جیاوازەکان.

06

ڕێککەوتنی ترامپ و پوتین لەسەر دانوستانەکانی ئوکراین

ترامپ و پوتین لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی" دور و درێژ و بەسود" لەسەر دەسپێکرانی دانوستانەکانی ئوکراین ڕێککەوتن.