شوبات 13, 2025 13:08 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

01

پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر لێواری رۆژاوا

سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، سوپای رژیمی داگیرکەر، بە هێرشکردنە سەر چەندین ناوچە لە لێواری رۆژاوایی کەوتووەتە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ خەباتکارانی خۆڕاگری .

02

داخرانی شاڕێیەک لە تەلاویڤ

بنەماڵەی گیراوانی زایۆنیی بەندکراو لە گرتووخانەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لە غەززە بەداخستنی شاڕێی "ئیالون" لە تەلاویڤ خوازیاری درێژەی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە غەززەو پێک گۆڕینەوەی دیلە فەلەستینیەکان و گیراوانی ئیسرائیلی بوون.

03

 ئەمریکا رازی بووە بە مانەوەی زایۆنیەکان لە لوبنان

بەپێی ڕاپۆر و هەواڵەکان، رژیمی زایۆنی بە دەس خستنی ڕەزامەندیی ئەمریکا لەمەڕ مانەوە لە باشوری لوبنان، دەستی کردووە بە دانانی پێنج سەربازگە لەناوخاکی لوبناندا.

04

پزشکیان: دانوستان دەکەین بەڵام نەک لەو بارودۆخەدا

سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ لە بوشەهر وتی: کەسانێک کە باسی دانوستان دەکەن، چەندین ساڵە ئەو سیاسەتە دوو فاقییە پەیڕەو دەکەن، بەڵام ئیدی ناتوانن بەو هەڵخەڵەتاندن و گزیکارییانە، ئێمە لە ڕێبازەکەمان دور بخەنەوە.

05

دەبێ هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سوریا بوەستێندرێ

نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە سوریا داوا دەکات رێگری لە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر باکور و باکوری رۆژهەڵاتی سوریا بکرێت و دەڵێت، ئەو هێرشانە کاریگەری لەسەر سەلامەتی هاوڵاتییانی سڤیل دەبێت.

06

داهاتی نانەوتی هەرێم ڕادەستی بەغدا کرا

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم دەڵێت، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی یەک خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

07

تەقینەوە لەناو بینای وەزارەتی شارسازیی ئەفغانستان

تەقینەوەیەکی خۆکوژیی لەناو بینای وەزارەتی شارسازیی و خانووبەرەچێکردنی ئەفغانستان لە شاری کابول، لانیکەم پێنج کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.