ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/14/ پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە
کاناڵی تەلەفزیۆنی ئەلجەزیرە شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند، سوپای تیرۆر بە پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتنی ئاگربەست، باکووری ڕۆژهەڵاتی کەمپی ئەلبەریج لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە کردە ئامانج.
02 .
یەمەن هەڕەشە لە ڕژێمی زایۆنی دەکات
سکرتێری گشتی بزووتنەوەی ئەن ساروڵای یەمەن شەوی ڕابردوو جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر پلانی کوچاندنی گەلی فەلەستین جێبەجێ بکرێت، ئێمە لە غەززە دەستوەردانی سەربازی دەکەین
03
دژایەتی لەگەڵ داگیرکاری زایۆنیستەکان لە لوبنان
نەبی بێری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاند، لایەنی ئەمریکیی ئاگادار کردووەتەوە لە دژایەتیی توندی لوبنان لە گەڵ بەردەوامی داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی
. 04
پێویستە دامەزراوە حکومەتییەکانی عێراق پابەندبن بە بەشداریکردن
مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە دیدارێکدا لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی عێراق، جەختی لەسەر پابەندبوونی دامەزراوەکانی حکومەت کردەوە بە بنەماکانی بەشداری و هاوسەنگی و ڕێککەوتن.
05
گرژی لە فڕۆکەخانەی بەیروتسەرچاوە لوبنانییەکان باسی داخستنی ڕێگاکانی بەرەو فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری بەیروتیان کرد بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی فڕینی فڕۆکەیەکی ئێرانی کە حاجیانی لوبنانی هەڵگرتبوو .
06
پزشکیان: پێویستە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە ناوچەکەدا بکەین
دوێنێ سەرۆک کۆماری ئێران وتی: لەگەڵ شارەزایانی ناوخۆیی و بیانی بەدواداچوون بۆ ئەو مۆدێلە دەکەین کە لەبەرچاومان گرتووە بۆ پەرەپێدانی کەنارەکانی مەکران و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە .
07
دەبێت بەرامبەربە ئەمریکا ڕاوەستین
سەرۆکی پارتی لیبراڵ دیموکراتی ئینگلیزداوای لە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی کرد کە ڕێوشوێنی تۆڵەسەندنەوە لە دژی شەڕی گومرگی و سیاسەتە ئابوورییەکانی ترەمپ بگرێتەبەر