ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/14/ حەماس بۆ دەستپێکردنی خولی دووەمی دانوستانەکان ئامادەیە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
حەماس بۆ دەستپێکردنی خولی دووەمی دانوستانەکان ئامادەیە
ئوسامە حەمدان یەکێک لە ڕێبەرانی حەماس ڕایگەیاند، ڕادەستکردنی زیندانیان لە ڕۆژی شەممە یان ڕۆژێکی دیکەدا ئەنجام دەدرێت و ئامادەین لە ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی نوێ دەست بە دانوستان لەسەر قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی غەززە بکەین.
02
دەرکردنی فەلەستینیەکان لە غەززە زۆر مەترسیدارە
سەرۆک کوماری فەڕەنسا وێڕای ڕەخنە لە پلانەکەی ترەمپ وتی: دەرکردنی فەلەستینیەکان لە غەززە دەتوانێت زۆر مەترسیدار بێت. کێشەی فەلەستین و ئیسرائیل دەبێت لە ڕووی سیاسییەوە چارەسەر بکرێت.
03
جەختی عێراق لەسەر دامەزراندنی حکومەتی سەربەخۆی فەلەستین
سەرۆک کۆماری عێراق لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات لە ئەبوزەبی جەختی لە پشتیوانی عێراق لە گەلی فەلەستین کرد بۆ دامەزراندنی حکومەتێکی سەربەخۆ
04
پێویستە کورد بەشداریی لە دانوستانەکانی سوریا بکات
ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەیەدە رایگەیاند ئەگەر بەشداری دیالۆگی سوریا نەکەن، ئەوا پابەندی بڕیارەکانیشی نابن.
05
پاکستان و تورکیا ٢١ بەڵگەنامەی هاوکارییان واژۆ کرد
بیست و یەک بەڵگەنامە و گرێبەستی هاوکاری لە نێوان پاکستان و تورکیا بە ئامادەبوونی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و شەهباز شەریف واژۆ کران.
06
ڕووداوێکی ئاسایشی لە شاری مونیخ
لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاسایشی مونیخ، ئۆتۆمبێلێک لە شاری مونیخی ئاڵمان بەسەر ژمارەیەک کەسدا چوو و ١٥ کەسی بریندارکرد
. 07
پێکدادانی زنجیرەی ئۆتۆموبیل لە ئەمریکا
بەفربارین و خلیسکێنی ڕێگاکان بووە هۆی پێکدادانی زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێل لەسەر گەورە ڕێگاکانی ئەمریکا