شوبات 14, 2025 13:38 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

 

1

 بەرزبوونەوەی هەژماری شەهیدانی غەزە

بە پێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندرووستی غەززە، ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە بەهۆی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیەوە گەیشتە زیاتر لە 48 هه‌زارو 239 کەس

2

بەیاننامەی لوبنان سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانی تاران بۆ بەیروت

دوای چەند کاتژمێرێک لە هەڵوەشاندنەوەی گەشتی تاران بۆ بەیروت و خۆپیشاندانی خەڵکی تووڕەی لوبنان دژی ئەم کارەی حکومەت، ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی لوبنان بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەکی ڕوونکردنەوە  ئیدیعای کرد کە گۆڕانکاری لە بەرنامەی گەشتەکاندا بۆ پاراستنی تەندروستی سەرنشینەکان  بووە

  3

گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە کەرکوک دۆزرایەوە

دوێنێ لەسنوری قەزای حەویجەی سەر بەپارێزگای کەرکوک گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە، کە ئیسک و پروسکی 17 کەسی تێدابووە

04

عێراق سنوورەکانی لەگەڵ سووریا پتەو دەکات

عێراق نیگەرانی دۆخی ئاسایشی سنوورەکەی لەگەڵ سووریایە و بەردەوامە لە دانانی دیواری کۆنکرێتی لەسەر سنووری هاوبەشی لەگەڵ ئەو وڵاتە

5

ئێران: تۆمەتەکانی ئەمریکا سەبارەت بە یەمەن بێ بنەمان

نوێنەرایەتی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە  ڕەت کرانەوەی توندی ئەو تۆمەتە بێ بنەمایەی کە لە لایەن  نوێنەری ئەمریکا هاتبووە ئاراوە کە ئێران پشتیوانیی دارایی و چەکەمەنی لە یەمەن دەکات، جەختی لەوە کردەوە کە سیاسەتی بنەمایی ئێران هەمیشە لەسەر بنەمای پشتیوانی لە ئاشتی و سەقامگیری و چارەسەری سیاسی لەو وڵاتەدا بووە

6

 نیگەرانیی هاووڵاتیانی تورکیا لە هەڵاوسان

 بەرز بوونەوەی نرخی کاڵاکان و پەرەسەندنی هەڵاوسان لە تورکیا بووەتە هۆی نیگەرانی هاووڵاتیانی تورکیا.

7

تەقینەوەی هێزگەی ناڤۆکی چێرنۆبیل

 شەوی ڕابردوو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا یەکێک لە هەمارەکانی سایتی ناڤۆکی  چێرنۆبیلیان لە باکووری کیێف کردە ئامانج.