ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/15/ شەرمەزارکردنی هەڵس و کەوتی نامرۆڤانەی ئەمریکا لەگەڵ کۆچبەران
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
شەرمەزارکردنی هەڵس و کەوتی نامرۆڤانەی ئەمریکا لەگەڵ کۆچبەران
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هەڵس و کەوتی نەشیاو و سوکایەتیکارانەی حکومەتی ئەمریکای لەگەڵ کۆچبەران، لەنێویاندا بەشێک لە هاووڵاتیانی ئێرانی، بەپێچەوانەی یاساو ڕێساکانی مافی مرۆڤ زانی و شەرمەزاری کرد.
2-
حەماس گەرەنتی نوێی لە ڕژێمی زایۆنی وەرگرتووە
حازم قاسم وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس وتی: بۆ درێژەدان بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست، گەرەنتی نوێمان لە ڕژێمی زایۆنی وەرگرت
3-
شەهادەتی چوار فەلەستینی لە کەناری ڕۆژئاوایی
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین هەواڵی شەهید بوونی چوار لاوی فەلەستینی بە دەس چەکدارانی ئەرتەشی تیرۆری زایونی لە ئوردوگای نور شەمس لە ڕوژهەڵاتی تولکەرمی ڕاگەیاند
4-
پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی تاران و هەولێر
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بە جەختکردنەوە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و هەولێر ڕایگەیاند: "هەرگیز ڕێگە نادەین ئاسایشی سنوورەکانی ئێران بکەوێتە مەترسییەوە و میکانیزمێکمان بۆ چاودێریکردنی سنوورەکان لەگەڵ ئێران داڕشتووە".
5-
مەترسی چۆڵکردنی زیاتر لە 600 گوندی هەرێم
بەردەوامیپەلامارو بۆردومانەکانی سوپای تورکیا زیاتر لە 600 گوندی سنووری هەرێمی کوردستانی عێراقی خستۆتە مەترسی چۆڵکردنەوە
6-
ڕەخنەی پەرلەمانی ئەوروپا لە تورکیا
پەرلەمانی ئەورووپا ئیدانەی کردەی تورکیەی کرد بەرامبەر بە شارەوانەکانی نەیار و داوای ئازادکردن و گەڕاندنەوەییان بۆ سەرکارەکانیانی کرد
7-
ترەمپ ئەمریکا بەرەو پاوانخوازی دەبات
بێرنی ساندەرز، سیناتۆری ئەمریکی، لەکاردانەوە بە کارە سەیرەکانی حکومەتی دۆناڵد ترەمپ، ڕایگەیاند کە تڕەمپ ئەمریکا بەرەو پاوانخوازی دەبات.