ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/15/ لەناوچوونی 70% ژێرخانی غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
لەناوچوونی 70% ژێرخانی غەززە
حوسنی موهەنا، وتەبێژی شارەوانیی غەززە ڕایگەیاند، زیاتر لە 70% ژێرخانی ئەو شارە وێران بووە و قەیرانێکی مرۆیی بێ وێنە لەو ناوچەیە سەریهەڵداوە.
2
ئەردەن : دەبێت هیوا بۆ فەلەستینییەکان بگەڕێنینەوە
ئەیمەن سەفدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن ڕایگەیاند، دەبێت ئاشتییەک هەبێت کە مافە یاساییەکانی گەلی فەلەستین بدات و دەشڵێت: "پێویستە بە دروستکردنی ئاسۆیەکی سیاسی ئەم ئومێدەیان بۆ بگەڕێنینەوە".
3-
حیزبوڵڵا: پەیوەندی باڵا لەگەڵ ئێران لە بەرژەوەندی لوبنانە
"غالب ئەبو زەینەب" ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی حیزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند، لە بەرژەوەندیی لوبناندایە کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران لە باشترین بارودۆخدا بێت.
4-
یەمەن بەهێزمەندیەوە بەرامبەر ئەمریکا وەستاوە
محەمەد عەلی ئەلحوسی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن لە کاردانەوە بە هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە فەلەستین، ، ڕایگەیاند، یەمەن دەسەڵاتێک پیشانی ئەمریکا دەدات کە پێشتر ئەزموونی نەکردووە.
5-
تێکهەڵچوونی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب
چاودێری ناسراو بۆ مافی مرۆڤی سوریا ڕاپۆرتی توند بوونەوەی تێکهەڵچوونە سەربازییەکان لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب لە ڕۆژئاوای سوریا و گرژییە ئەمنییەکانی نێوان هێزەکانی هەتەشە و خەڵکی ئەو ناوچەیە لە گەڕەکی باکوری حومسی ڕاگەیاند
6-
چەندین تەقینەوە لە سویدا و گەڕەکی دیمەشق
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕوودانی لانیکەم چەند تەقینەوەیەک لە دەڤەری دیمەشقی پایتەختی سوریا و فڕۆکەخانەی سەربازیی خەلخالە کە دەکەوێتە باکووری پارێزگای سویدا لە باشووری سوریایان بڵاوکردەوە.