ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/15/ قۆناغی شەشەمی ئاڵوگۆڕی 'گیراوەکان لە نێوان حەماس و ڕژێمی زایۆنی
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
قۆناغی شەشەمی ئاڵوگۆڕی 'گیراوەکان لە نێوان حەماس و ڕژێمی زایۆنی
لە خولی شەشەمی ئاڵوگۆڕی زیندانیانی نێوان حەماس و ڕژێمی زایونی، حەماس سێ دەستگیرکراوی زایونی ڕادەستی نوێنەرانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی خاچی سوور لە شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە کرد
. 2-
پلانی کۆچاندنی فەلەستینییەکان مەترسیدارە
عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان ئاماژەی بە پلانی ترامپ سەرۆکی ئەمریکا کرد بۆ کوچاندنی خەڵکی غەززە و بە زۆر مەترسیدار ناوی برد و داوای کاردانەوەی جددی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەو بارەوە کرد
. 3-
قۆناغی دووهەمی دانوستان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی دەست پێ دەکات
تاهیر نونو، یەکێک لە رێبەرانی بزووتنەوەی حەماس، دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی دانوستانەکانی ئاگربەست لەگەڵ ڕژێمی زایونی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕاگەیاند.
4-
پەلاماری نوێی ڕژێمی زایونی بۆ سەر باشووری لوبنان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، چەکدارانی زایونی تەقینەوەیەکی نوێیان لە شارۆچکەی مەیس ئەلجەبەل لە باشووری لوبنان ئەنجامدا.
5-
پەیامی دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا بۆ ئێران
محەممەد ڕەزا ڕەئوف شەیبانی، نوێنەری تایبەتی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سوریا ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیوەندی ناڕاستەوخۆدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستای سوریا و هەروەها پەیامی پێگەیشتووە.
6
خۆپیشاندانی لاگرانی فەلەستین لە ئینگلیز
خۆپیشاندەرانی لایەنگری فەلەستین بە توندی دادگاییکردنی لایەنگرانی فەلەستینییان شەرمەزار کرد کە بە بیانووی جۆراوجۆر لە کاتی خۆپیشاندانەکانی بەریتانیا لە ماوەی ١٥ مانگی ڕابردوودا دەستبەسەر کرابوون.
7
ئامادەیی یەمەن بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجە ئەمریکی و زایۆنیستییەکان
سەرلەشکەر محەمەد ناسر ئەلعاتیفی، وەزیری بەرگری یەمەن، لە لێدوانێکیدا بۆ عەبدولمەلیک ئەلحوسی وتی: ئێمە لە هێزە چەکدارەکان ئامادەین فەرمانەکانتان جێبەجێ بکەین بۆ بە ئامانجگرتنی دوژمنانی ئەمریکا و ڕژێمی زایونی