شوبات 16, 2025 08:14 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1

مانگرتنی لایەنگرانی حیزبوڵا لە جادەی فڕۆکەخانەی بەیرووت

ژمارێکی زۆر لە خەڵکی بەیرووت لە ئێوارەی دوێنێوە بە بانگهێشتی حیزبوڵا لە سەر جادەی فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری دەستیان داوەتە مانگرتن بۆ ناڕەزایەتیی دەربڕین بەرامبەر بە سووکایەتی کردنی ڕژێمی زایۆنی بە دەسەڵاتدارێتیی لوبنان.

2
حەماس: جیهان جیاوازی ئێمە و داگیرکەرانی بینی

 ئیسماعیل ڕزوان وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: چۆنیەتی هەڵسوکەوتی ئێمە لەگەڵ دەستبەسەرکراوانی داگیرکەر و هەڵسوکەوتی زایۆنییەکان لەگەڵ دیلە فەلەستینییەکان، جیاوازیی نێوان ئێمە و داگیرکەرانی خستە بەرچاوی هەموو جیهان.

3
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە تلاڤیڤ

مارکۆ ڕۆبیۆ بۆ یەکەمین جار لەو کاتەوە پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای گرتۆتە ئەستۆ، پێی نایە فەلەستینی داگیرکراو.

4
شاندەکەی ئیمرالی گەیشتە هەرێمی کوردستان

شاندێک لە دەم پارتییەوە کە بەشاندەکەی ئیمرالیش دەناسرێ بە مەبەستی دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی عێراق، سەردانی ئەم ناوچەی کردووە.

5
گیرانی سەرکردەیەک و ٢ ئەندامی داعش لە هەڵمەتێکی هەسەدەدا

تیمە ئۆپەراسیۆنییەکانی هێزەکانی هەسەدە لە هەڵمەتێکی ئاسایشیدا بنکەیەکی داعشیان لە دەڤەری دەیروزۆر تیا برد و سەرکردەیەک و دوو ئەندامی داعشیان دەست بەسەر کرد.

6
سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ مەسقەت

سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە مەبەستی بەشداری لە هەشتەمین کۆبوونەوەی وڵاتانی پەراوێزی ئۆقیانووسی هێند لە سەرووی شاندێکەوە گەیشتە مەسقەت.

7
لایەنگرانی ئۆساسۆنا: کارتی سوور بدەن بە ئیسراییل

لایەنگرانی تیمی ئۆساسۆنای ئیسپانیا شەوی ڕابردوو لە کاتی بەڕێوەچوونی یاریی فوتبۆڵی نێوان ئەم تیمە و ڕیال مەدرید خوازیاری کۆتایی هاتنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی بوون و لەسەر لافیتەیەک نووسیان: کارتی سوور بدەن بە ئیسراییل.