ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/16/ مەرجی زایۆنییەکان بۆ گەیشتنی کانێکس بە غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
مەرجی زایۆنییەکان بۆ گەیشتنی کانێکس بە غەززە
کەناڵی سێزدەی ڕژێمی زایۆنی بە گێڕانەوە لە کاربەدەستێکی باڵای ئەم ڕژێمە ڕاپۆرتی دا کە ئیسرائیل بەو مەرجەی ڕێگا دەدات بە گەیشتنی ماڵی ئامادە بە غەززە کە ٦ دەستبەسەرکراوی لە ڕۆژانی داهاتوودا ئازاد بکرێن.
2
خۆپیشاندانی جیهانی دژ بە گەڵاڵەکەی ترەمپ
خۆپیشاندەران لە نیویۆرک، نەرویژ، لەندەن، مەغریب، موریتانی و ئۆردۆن و زۆرێک لە وڵاتانی دیکە با هاتنە سەر شەقامەکان ناڕەزایەتییان دەر بڕی بەرامبەر بە گەڵاڵەکەی ترەمپ سەبارەت بە کۆچپێکردنی زۆرەملیی دانیشتووانی غەززە.
3
بەشداریی وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەشتەمین کۆبوونەوەی ئۆقیانووسی هند
سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕێ و ڕەسمی دەستپێکرانی هەشتەمین کۆنفرانسی ئۆقیانووسی هند لە وڵاتی عومان بەشداری کرد.
4
په‌رله‌مانتارانى هەرێمی كوردستان مان بگرن
ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تى سیاسى و ڕۆژنامه‌نوس‌و چالاكوانى مه‌ده‌نى و پارێزه‌ر په‌یامێكیان ئاراسته‌ى په‌رله‌مانتاران کرد و داوایان لێ کردن بۆ درێژه‌دان به ناڕه‌زاییه‌كان و به‌تایبه‌تیش دواى ڕێگریكران له خۆپیشانده‌رانى سلێمانى بۆ چوونه ناو شارى هه‌ولێر، له‌ناو حه‌ره‌مى په‌رله‌ماندا درێژه به‌چالاكییه ناڕه‌زاییه‌كان بده‌ن و مان بگرن.
5
سەرۆکی گەورەشارەوانیی وان وەلانرا
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، "عەبدوڵا زێدان''ی لە بەرپرسیارێتی سەرۆکی گەورە شارەوانیی شاری وان دوور خستەوە.
6
شۆڵتز: ئەمریکا ناتوانێ ئێمە لەبەرچاو نەگرێ
لە درێژەی دەمەقڕێی نێوان بەرلین و واشینگتۆن، شۆڵتز لە وتوێژێکدایە لەگەڵ بلومبێرگ وتی: هیچ ڕێگایەک بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ نییە، ئەگەر بڕیار بێ بە زیانی ئۆکراینییەکان بێ.