ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/16/ ٣پۆلیسی غەززە شەهید بوون
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
٣ پۆلیسی غەززە شەهید بوون
سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ سوپای ڕژێمی زایۆنی بە بنپێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربڕ ٣ پۆلیسی فەلەستینی لە کەرتی غەززە شەهید کرد.
2
حیزبوڵا بەیاننامەیەکی لەبارەی بڕیاری حکومەتی لوبنان دەرکرد
حیزبوڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیانامێک ڕایگەیاند؛ داوا لە حکومەتی لوبنان دەکەین پێداچوونەوە بکات بە سەر بڕیارەکەی لەبارەی پێشگری بە نیشتنەوەی فڕۆکەی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی بەیرووت و هەنگاوی لێبڕاوانە هەڵگرێ لە پێناو پێشگری بە خۆوەردانی ڕژێمی زایۆنی لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکەمان.
3
گیانلەدەستدانی پەیامنێرێکی کوردی سوریا لە بۆردومانی تورکیادا
ڕۆژنامەوانێکی کوردی سوریا بە ناوی "عەگید ڕۆژ" لە پەلاماری ئاسمانی تورکیا بۆ سەر دەڤەری بەنداوی تشرین گیانی لە دەستدا.
4
کۆبوونەوەی بارزانی و دەم پارتی کۆتایی هات
بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندی دەم پارتی ناسراو بە شاندەکەی ئیمرالی گەیشتە بارەگای بارزانی و لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە نێوان حکومەتی تورکیا و کوردانی ئەم وڵاتە لەگەڵ مەسعوود بارزانی کۆبوونەوە.
5
هاریکاریی دەریایی ئەولەوییەتی ئێرانە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەشتەمین کۆبوونەوەی ئۆقیانووسی هنددا وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاراستەی بەهێزکردنی هاوکاریی دەریایی و کەڵک وەرگرتن لە توانا و پوتانسیەلی ستراتژیکی ناوچەیی، پلانە دەریایەکانی کردووە بە ئەولەویەتی بەرنامە ستراتژیکەکانی خۆی.
6
ئەمریکا بەربووە گیانی ئابووریی ئینگلیز
بلومبێرگ ڕاپۆرتی داوە تازەترین بەرنامەی ترەمپ سەبارەت بە داسەپاندنی باج و گومرک لەسەر کەلوپەلی هاوردە بۆ ئەمریکا لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا نزیکەی بیست ملیار دۆلار زەبر لە ئابووریی ئینگلیز دەدات.