ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 24-04-2025/ بۆمبارانی بازاڕی ئۆردوگای جبالیا لە باکووری غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
١
بۆمبارانی بازاڕی ئۆردوگای جبالیا لە باکووری غەززە
لە پەلاماری ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر بازاڕی ئۆردوگای جبالیا هەڵکەوتوو لە باکووری کەرتی غەززە ، ١٠ فەلەستینی شەهید بوون .
٢-
نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی دیداریان کرد
"دوینی شه و سهرۆکى ههرێمى کوردستان، و فهرماندهى گشتیی هێزهکانى سووریاى دیموکرات به هولیر دیداریان کرد و دوایین پێشهاتهکانى دۆخى سووریا و پهیوهندییهکانى هێزهکانى سووریاى دیموکرات و لایهنه سیاسییه کوردییهکان له سووریا لهگهڵ حکوومهتى سووریا تاوتوێ کران و دهربارهى مهترسییهکانى تیرۆر و بهرهنگاربوونهوهى ههڕهشهکانى داعش، بیروڕایان گۆڕییهوه."
03
شاندی دەم پارتی و وەزیری داد کۆ بوونەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندی دەم پارتی کە پێک هاتبوون لە گولستان کلیچ کۆچیغیت، سێزای تەمەلی جێگرانیی سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی و ئۆزتورک تورکدۆغان، یاریدەدەری هاوسەرۆکی پارتەکە لەگەڵ یڵماز تونچ وەزیری داد، کۆ بوونەوە.
٤-
هاوکاری ئێران وڕووسیا لە کۆرێدۆری باکوور- باشوور
باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا لە عەزم وورەی ئێران وڕووسیا بۆ گەشەی هاوکاریەکانی دوولایەنە لە بوارە جۆربەجۆرەکان لەوان کۆرێدۆری باکوور- باشوور ،، پڕۆژە ترانزیتیەکان وگوێزرانەوەی گاز هەواڵی دا. .
٥-
ناتۆ ئیتر هەڤاڵبەندی نیە ، سەربە لایەنێکە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دڕێژەی هەڵوێستە توندەکانی حکومەتی ترامپ لەدژی ناتۆ وتی: ئەم ڕێکخراوەیە دەبێ هاوپەیمانێکی بەرگریانەی ڕاستەقینە بێت ، نەپەیمانێک لەنێوان ئەمریکا وچەند شەرێکەی بچوک.
٦-
زیرەکی دەستکردی ئیلان ماسک پێشکەوتووتر بوو
کۆمپانیای ئیکس ئای ئای بە تازەیی تایبەتمەندی نوێ بە زیرەکی دەستکرد ی گراک زێدە کردووە وئاستی توانیەکەی بەرزتر کردوەتەوە