نیسان 25, 2025 08:32 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

١-

پیداگری عەراقچی لەسەرپێویستی ڕاگیرانی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە وتووێژی تەلەفونی لەگەڵ هاوتای ئەندونیزیایی خۆی لە سەرپێویستی هەوڵ وتەقالای وڵاتانی ئیسلامی  بۆ ڕاگرتنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی وگەیاندنی یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکان بۆ خەڵکی غەززە پیداگری کرد.

٢-

داخرانی ١٨ نەخۆشخانە لە غەززە

دکتۆرمونیر برش،بەڕێوەبەری گشتیی وەزاڕەتی  تەندروستی کەرتی غەززە وتی کە هەژدە نەخۆشخانە لەم کەرتە بەهۆی نەبوونی دەرمان وکەرەسە وئامێر چالاکی ناکەن. 

٣- 

ئامادەیی ٣ هەزار لووری یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکان بۆ هاتن بۆ غەززە 

ئاژانسی یارمەتی گەیاندن بە فەلەستینیەکان ئانروا بە ڕاگەیاندنی تەواوبوونی خۆراک ودەرمان لە غەززە جەختی کرد ، نزیک بە ٣ هەزار لووری یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکان ئامادەی گەیشتنە بەغەززە. 

٤-

فەرماندەی تانکیی گوردانی ٧٩ی ڕژێمی زایۆنیستی کوژرا

سوپای ڕژێمی زایۆنیستی دانی نابە کوژرانی فەرماندەی تانکی گوردانی ٧٩ی خۆی وبرینداربوونی سێ سەربازی تری خۆی بەدەس گروپەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە باکووری غەززە.

٥- 

دەرکرانی باڵوێزی زایۆنیست  لە چێشتخانەیەک لە سیئۆل 

چالاکانی لاگری فەلەستین لە کۆریای باشوورباڵوێزی ڕژێمی زایۆنیستی لە سئول یان بە دروشمی " دەستەکانت ئاڵودەی خوێنی فەلەستینیەکانە" ناوبراویان لە چێشخانەیەک دەرکرد. 

٦- 

پەلاماری هەمدیسانی فڕۆکە شەڕکەرە دەستدرێژکارە ئەمریکیەکان بۆ سەر یەمەن 

فڕۆکە شەڕکەرە دەستدرێژکارە ئەمریکیەکان شەوی ڕابردوو هەمدیسان بە دەستدرێژی کردنە سەر خاکی یەمەن، پارێزگاکانی سەنعا ، ماریب ، حۆدیدە وعومرانیان بۆمباران کرد.

٧-

سەرەتای دیپۆرتکردنەوەی شارومەندانی کوردی عێراقی لە ئاڵمانیا 

لە بیست وسێهەمین قۆناخی دەرکردنی پەنابەرانی کورد لە ئاڵمانیا، ئەم وڵاتە ٣٥ پەنابەری تری هەرێمی کوردستانی عێراقی ڕادەستی بەغدا کرد.