نیسان 25, 2025 11:00 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

١-

شەرمەزارکردنی کاروکردەی تیرۆریستی سوپای تیرۆرلە غەززە ولوبنان

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ، بەردەوامکرانی کاروکردەی دەستدرێژکارانە وتیرۆریستیانەی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە ولوبنانی شەرمەزار کرد.

٢-

بەرزبوونەوەی ژماری شەهیدانی غەززە

وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی سوپای تیرۆربۆسەر ئەم کەرتە ٤٨ فەلەستینی شەهد و١٥٢ کەسیش برینداربوون

٣-

کەڵک وەرگرتن لە دەرمانە ماوەبەسەرچووەکان لە غەززە 

زکری ئەبو قەمەر بەڕێوەبەری گشتیی دەرمانخانەکانی وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین وتی: دوابەدوای کەمبوونی دەرمان وکەرەسە وئامێری پزیشکی لە غەززە بۆ ڕزگارکردنی گیانی نەخۆشان ناچار بەکەڵک وەرگرتن لە دەرمانە ماوەبەسەر چووەکانی ڕابردووین .

٤-

خۆپیشاندانی دژە زایۆنیستی لە سەرزەویە داگیرکراوەکان 

سەدان زایۆنیست جارێکی تر لە تلاڤیڤ خۆپیشاندانیان سازداو وێڕای شەرمەزارکردنی سیاسەتی شەڕخوازانەی نتانیاهۆ، خوازیاری کۆتایی دان بە شەڕی غەززە ودێلبەدیلکرانی گیراوانی زایۆنی ویەخسیرانی فەلەستینی بوون.

٥-

حیزبوڵڵا : دوژمن بێجگە لە زمانی بەرخۆدان لە هیچ ناگات

حسێن جشی نوێنەری فراکسیۆنی ئەمەگداری بە خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان بە ئاماژەدان بە دەوری خۆڕاگری لە شکستدانی دوژمنی زایۆنیستی وتی: لەگەڵ ئەم دوژمنە بێجگە لە زمانی بەرخۆدان وچەک ناکرێ قسە بکرێت

٦-

پەلامار بۆ سەر بنکەی ئاسمانی حەمیمیم "ی "سووریا 

میدیاعەرەبیەکان لە کەوتنە بەر پەلاماری بنکەی ئاسمانی ڕووسیا لە فڕگەی حەمیمیمی سووریا لەلایەن خۆفڕە نەناسراوەکانەوە هەواڵیاندا.