ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 25-04-2025/ سەفەری وەزیری دەرەوە بۆ مەسقەت بۆ وتوووێژە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئەمریکا
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
١-
سەفەری وەزیری دەرەوە بۆ مەسقەت بۆ وتوووێژە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئەمریکا
وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران هەواڵی دالە سەفەری وەزیری کاروباری دەرەوە وشاندیکی دیپلۆماتیک وتەکنیکی - کارناسیی بۆ مەسقەت بۆ بەشداری کردن لە خولی سێهەمی وتووێژە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئەمریکا .
٢-
پیداگری ئێران وڕووسیا لە سەرجێبەجێ کرانی ڕێککەوتنەکانی دوووڵات
لە هەژدەهەمین دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکاریە ئابووریەکانی ئێران وڕووسیا لە موسکۆ دوو لایەن لە سەر پێویستی لابردنی کێشە وئاستەنگەکانی داڕشتیانە وخێرا لە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکانی دوو لایەنە جەختیان کرد.
٣-
بەردەوامکرانی جەنایەتەکانی سوپای تیرۆرلە غەززە
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ ژیش خێوەتی ئاوارە فەلەستینیەکان لە باشووری کەرتی غەززە یان بۆمباران کردکەلەم جەنایەتە دا پێنج ئەندامی بنەماڵەیەک شەهید ودەیان کەسی تریش برینداربوون .
٤-
نتانیاهۆ وگاڵانت لەژێر ڕاوەدۆنانی دادەڤانی دان
دیوانی سزادانی نێودەوڵەتی جەختی کرد حوکمی دەستگیرکرانی نتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ویوئاو گاڵانت ، وەزیری جەنگی پێشووی ئەم رژێمە هەروەکوو خۆی ماوەتەوە وهیچ نەگۆڕاوە.
٥-
خۆپیشاندانی پشتیوانیانی غەززە لە یەمەن
دانیشتووانی پارێزگەی سەعدەی یەمەن بە بەڕێوەبردنی خۆپێشاندانی بەربڵاو جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستیان لە دژی خەڵکی غەززە شەرمەزار کرد.
٦-
خۆپێشاندانی لاگرانی فەلەستین لە پاریس
سەدان شارومەندی فەڕانسی لە خۆپێشاندانێکدا وێڕای شەرمەزار کردنی جەنایەتەکانی سوپای تیرۆرلە غەززە خوازیاری ناردنی خێرای یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکان بۆ غەززە وکۆتایی فڕۆشرانی چەکەمەنی بەم ڕژێمە زایۆنیستە بوون .
٧-
تەشەنای تێکەڵچوونەکان لە سووریا
لە تێکەڵچوونەکانی شەوی ڕابردووی نێوان گروپە ناڕازیەکانی حکومەتی کاتیی سووریا و هێزەکانی سەربە جۆلانی لە شاری حۆمس ، سەرکردەی ئیدارەی ئاسایشتی جۆلانی لەشاری حۆمس بەنازناوی ئەبو بەشار ئەلخال کوژرا.