ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 26-04-2025/ عەراقچی: بە گەشبینی وریاییانەوە وتووێژەکان پێی و شوێن دەگرین
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
عەراقچی: بە گەشبینی وریاییانەوە وتووێژەکان پێی و شوێن دەگرین
وەزیری دەرەوەی ئێران کە هاوڕێ لەگەڵ شاندێکی تەکنیکی و شارەزا بۆ خولی سێیەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا سەفەری بۆ شاری مەسقەت کردووە ، وتی: بەهۆی پەیامە دژبەیەکەکانی ئەمریکییەکان، بە گەشبینی وریاییانەوە گفتوگۆکان پێی و شوێن دەگرین
٢ -
جەختی ئێران لەسەرلاگری لە یەکگرتوویی خاکی سووریا
ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە تاران پشتیوانی لە سوریایەکی سەربەخۆ و سەقامگیر و یەکگرتوو دەکات کە دوور بێت لە تیرۆر و داگیرکاری و دەستێوەردانی دەرەکی.
3 -
جەختی ئەبوعوبەیدە لەسەردرێژەی خەباتی خۆڕاگریی
ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی گوردانەکانی عیزەدین قەسام،لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس، وتی: چەکدارانی فەلەستینی هێشتا بەردەوامن لە خەباتی قارەمانانەیان و هێزەکانی دوژمن لە شوێن و کاتی گونجاودا لەناو دەبەن
4-
وشداریی بەرنامەی جیهانیی خۆراک
سیندی مەک کین، بەڕێوەبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی، دۆخی مرۆیی غەززەی بە کارەساتبار ناوبرد و ڕایگەیاند، هیچ خۆراکێک نەماوە بۆ ناردن بۆ غەززە و خەڵکی ئەو کەرتە ڕووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە.
5
توند بوونەوەی جەنایەتەکانی سوپای تیرۆر
بەپێی هەواڵی میدیاکان، پەلامارە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی غەززە بەردەوام بوون و ٤٥ فەلەستینی دیکە شەهید و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.
6
ڕەخنەی گیەرپێدرسون لە داگیرکاری ڕژێمی زایونی
گیەر پیدرسون نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا خوازیاری کۆتایی هێنان بە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سوریا بوو وتی: تەلئەبیب دەبێت ڕێز لە یەکپارچەیی خاکی سوریا بگرێت.