ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 26-04-2025/ وەزیری دەرەوەی عومان سوپاسی عەراقچی کرد
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1-
وەزیری دەرەوەی عومان سوپاسی عەراقچی کرد
دوای ئەوەی سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بەشداریی لە پێشانگای کتێبی مەسقەت کرد و پەردەی لەسەر کتێبی "دەسەڵاتی دانوستان" لادا، وەزیری دەرەوەی عومان لە پەیامێکدا سوپاسی ناوبراوی کرد.
2-
حەماس: چەکی خۆڕاگری بۆدانوستان نابێ
تاهیر نونو، یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس، ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی بە پاڵپشتی ئەمریکا، بەردەوامە لە فریودان و تاوان لە غەززە و وتی: بێگومان لە پڕۆسەی ئاگربەستدا وتووێژ بۆ چەکەکانی خۆڕاگری بە هیچ شێوەیەک قەبووڵنەکرا
. 3-
کاردانەوەی حەماس بە پەلاماری شارۆچکەنشینان
حەماس لە کاردانەوە بە پەلاماری شارۆچکە نشینانی زایۆنیستی لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ئەوان کرد
. 4-
دۆخی مرۆیی لە غەززە مەترسیدارە
ڕێپورتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی خۆراک ڕایگەیاند کە دۆخی مرۆیی لە غەززە لە ڕادەبەدەر مەترسیدارە و ڕژێمی ئیسرائیل بە شێوەیەکی سیستماتیک ژێرخانی بەرهەمهێنانی خۆراک لە غەززە لەناو دەبات
. 5-
شەرمەزار کردنی گەمارۆی خۆراکی
مارک کارنی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا گەمارۆی غەزە لە لایەن ڕژێمی زایونیەوە شەرمەزار کرد و داوای لەو ڕژێمە کرد ڕێگە بە بەرنامەی خۆراکی جیهانی بدات کە چالاکییەکانی لە غەززە دەستپێبکاتەوە.
6-
جەختی ئەلجەزایرلەسەرکۆتایی هاتنی ناکۆکی لەسوریا
عەمار بن جامیعە، باڵیۆزی جەزائیر لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕەخنەی لە هەڵس و کەوتی حکومەتی کاتی سوریا لەگەڵ گروپەنەیارەکانی جولانی گرت و وتی: حکومەتی کاتی دەبێت کوشتنەکان ڕابگرێت و بەرەو گفتوگۆی سوریی سوری هەنگاو بنێت