ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 20-08-2025/ پێداگریی ئێران و بیلاڕووسیا لەسەر پەرەی پەیوەندییەکان
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
١.
پێداگریی ئێران و بیلاڕووسیا لەسەر پەرەی پەیوەندییەکان
"مەسعود پزشکیان" سەرۆک کۆماری ئێران و "ئەلەکساندر لۆکاشێنکۆ"ی سەرۆک کۆماری بیلاڕووسیا لە دیداری ئەمڕۆیاندا جەختیان کرد لەسەر پەرەی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات بەمەبەستی زاڵبوون بەسەر گەمارۆگەلی زاڵمانەی سەپێندراوی وڵاتانی رۆژاوایی بەسەر خەڵکانی دوو وڵاتدا.
٢.
گورزی تازەی خۆڕاگریی فەلەستین لە زایۆنییەکان
گرووپە خۆڕاگرەکانی فەلەستین لە چەند هەڵمەتێکی هیبریدی و هەمەلایەنە لە گەڕەکی زەیتون هەڵکەوتوو لە باشوری شاری غەززە بە بۆمبگەلی "ساقێب"، چەکدارانی رژیمی زایۆنیان بەئامانج گرت کە لەئەنجامدا، ژمارێکیان لێ کوژران و ژمارێکیش بریندار بوون.
٣.
ڕەخنەی"جەبران باسیل" لە سیاسەتی چەککرانی خۆڕاگریی لوبنان
"جەبران باسیل"ی سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی ئازادی لوبنان وتی: ئامانجی کەسانێک کە باسی ڕادەستکران یان چەککرانی خۆڕاگریی دەکەن، هەڵایساندنی شەڕی ناوخۆ لە لوبنان و یارمەتیدانی رژیمی زایۆنییە.
4.
دۆزرانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی٢٠هەزار کەسیی لە موسڵ
هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی هەڵمەتی هەڵدرانەوەی گۆڕی بەکۆمەڵی"خەفسە" لە باشوری موسڵ، پارێزگاری نەینەوا وتی: نزیکەی ٢٠هەزار تەرم لەو گۆڕەدا هەیە کە هەموویان قوربانیی دەستی ترۆریستانی داعش بوون و سەربە هەموو ئەتن و هۆز و ئایینزا عێراقییەکانن.
٥.
دوورخرانەوەی٥٤٢کاندید لە ڕکابەرییە پەرلەمانییەکانی عێراق
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ژماری بەربژێرە دوورخراوەکان لە ڕکابەرییە پەرلەمانییەکان گەیشتووەتە ٥٤٢ کەس کە ٢٥٣ کەسیان لەبەر ئەوەی دۆسییەی تاوانیان هەبووە، دوورخراونەوە.
6.
پشت ڕاست کرانەوەی پەیوەندیی دەسەڵاتدارانی تازەی دیمەشق لەگەڵ رژیمی زایۆنی
پاش هەندێ راوبۆچوون لەبارەی پەیوەندیی نێوان دەسەڵاتدارانی تازەی سوریا لەگەڵ رژیمی زایۆنی، هەواڵدەریی سانا ئەمڕۆ ئاشکرای کرد کە "ئەسعەد شەیبانی" وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی سوریا لەگەڵ شاندێکی رژیمی زایۆنی لە پاریس دیداری کردووە.