ئاب 20, 2025 10:35 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

 

1-

پێداگریی بەقایی لەسەرپاراستنی یەکێتیی وڵاتانی ناوچە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە هەرچەشنە ناکۆکیی نێوان وڵاتانی ناوچە، دەبێتەهۆی کەڵک وەرگرتنی ناڕەوای دەسەڵاتە واوەناوچەییەکان، وتی کە؛ گەشتی ئەم دواییەی سەرۆک کۆمار بۆ ئەرمەنستان و بلارووس، کاریگەر بووە لەسەر نەزم و تەکوزیی ناوچەیی.

2-

پێشێلکرانی بەرچاوی مافی پەیامنێران لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە

لیژنەی نێونەتەوەیی پشتگریی لەپەیامنێران، ڕایگەیاند، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ، ٥٣٦ حاڵەتی پێشێلکرانی مافی پەیامنێران و دەم و دەزگە میدیاییەکان لە فەلەستین، کە لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە ئەنجامی گرتووە، تۆمارکراوە.

3-

لە یەک مانگدا زیاتر لە٥٤٠منداڵ لە غەززە شەهید دەبن

ناوەندی فریاگوزاریی و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ پەنابەرانی فەلەستینی ڕایگەیاند، لەئاکامی پەلامارگەلی بەردەوامی رژیمی زایۆنی بۆسەر غەززە لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوو، لە یەک مانگدا زیاتر لە ٥٤٠ منداڵ لە کەرتی غەززە شەهید بوون.

 

4-

خۆپێشاندانی لایەنگرانی"مەروان بەرغوسی" لە ڕاموڵڵا

بەسەدان کەس لە لایەنگرانی مەروان بەرغوسی، کەسایەتی بەندکراوی فەلەستینی لە گرتووخانەکانی رژیمی زایۆنی، سووکێتی کردنی "بێن گویر"ی وەزیری رژیمی زایۆنی بەناوبراویان شەرمەزار کرد و بەرغوسیان بە هێماو سیمبولی خۆڕاگریی فەلەستینیەکان زانی و خوازیاری ئازادکرانی بوون.

 

5-

شەرمەزارکرانی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی لە غەززە

بەسەدان خوێندکار و کەسایەتی زانستیی زانکۆی "ئەلبەیزا"ی یەمەن لە خۆپێشاندانێکی بەرفراواندا وێڕای شەرمەزارکردنی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی دژی فەلەستینیەکان، داوایان لە کۆڕ و نێوەندە جیهانییەکان کرد لەحاند ئەو تاوانکارییانەدا، بێ دەنگە نەکەن.