ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 20-08-2025/ دەستەبەرکرانی ئاسایشی سنوریی یێرەوان- تاران
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
دەستەبەرکرانی ئاسایشی سنوریی یێرەوان- تاران
لە چاوپێکەوتنی "مەسعود پزشکیان" سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ "نیکۆل پاشینیان"ی سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان، دوولایەن جەختیان کردەوە لە پێویستیی دەستەبەرکران و چەسپاندنی ئاسایشی سنوریی نێوان دوو وڵات بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانکاریەکانی ناوچەی قەوقاز.
2-
ئیدانەکرانی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی
"باسم نەعیم" ئەندامی پلەبەرزی حەماس وێڕای شەرمەزاکردنی نیاز و ئامانجی نگریسی نەتانیاهو لە درێژەدان بە شەڕ، کۆمەڵکوژکردن و پاکتاوکردنی ڕەگەزیی لە غەززە، ڕایگەیاند، حەماس پێشنیازەکانی خۆی سەبارەت بە ئاگربەس، بە ناوبژیوانان ڕاگەیاندووە.
3-
زەبری خۆڕاگریی فەلەستین لە سوپای ترۆر
گوردانەکانی ئەلقودس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە هەڵمەتێکی رۆکێتیی بۆسەر شوێنی گردبوونەوەی هێزەکانی رژیمی زایۆنی لە شارۆچکەکانی "بیئری" و "شوکیدە" هەڵکەوتوو لە تەنیشت غەززە، زەبری قورسی لە سوپای ترۆر داوە.
4-
شەرمەزارکرانی هێرش بۆسەر تیمگەلی فریاگوزار لە غەززە
"ستێفان دووجاریک"ی وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای شەرمەزارکردنی هێرش بۆسەر تیمەکانی فریاگوزاریی لە غەززە، خوازیاری وەستاندنی ئەو پەلامارانە بوو و ڕایگەیاند، جیهان ناتوانێ لەوبارەوە بێ دەنگ بمێنێ.
5-
خۆپێشاندان دژی نەتانیاهو لەسەرزەوینە داگیرکراوەکان
بنەماڵەی گیراوانی زایۆنی و نەیارانی نەتانیاهو لە خۆپێشاندانێکدا وێڕای پێداگریی لەسەرپێویستیی جێبەجێکرانی ئاگربەس لە غەززە، رایانگەیاند، نەتانیاهو، کەسێکی درۆزنە، شەرت و مەرجگەلێکی بۆ ئاگربەس دیاری کردووە کە جێبەجێکرانیان نامومکینە.
6-
حکومەتی کاتیی جۆلانی دەستی بووە لە کوشتنی دروزییەکان
کەسانی دەسبەسەرکراو لە سوەیدا دانیان بەوە داناوە کە گشت تاوانکارییە جێبەجێکراوەکان لە سوەیداو قەڵاچۆی دروزییەکان بە فەرمانی وەزارەتی بەرگریی حکومەتی کاتیی سوریا، ئەنجامی گرتووە.