ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 21-08-2025/ پزشکیان: ئێران خوازیاری ژیانی ئاشتیخوازانە لەگەڵ هەموو نەتەوەکانە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
پزشکیان: ئێران خوازیاری ژیانی ئاشتیخوازانە لەگەڵ هەموو نەتەوەکانە
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ بیلاڕووس جەختی لە ڕێزگرتنی بەرامبەر و قبووڵکردنی یەکپارچەیی خاکی وڵاتان کرد و وتی: مەرجی سەرەکیی سەقامگیری ناوچەکە پێبەندبوونە بەم بنەمایانە. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامی خوازیاری ژیانی ئاشتیخوازانە لەگەڵ هەموو گەلانە
2
پەرلەمانتارانی عێراق: ئەمریکا مافی دەستوەردان لە یاسای حەشدی شەعبی نییە
محەممەد ئەلخەفاجی، نوێنەری پارلەمانی عێراق ڕایگەیاند، زۆرینەی پارتە سیاسییەکانی ناو پەرلەمانی وڵاتەکەی دژی هەر دەستوەردانێک یان سەرپەرشتیکردنێکن لەلایەن ئەمریکاوە لەسەر یاسای خزمەتکردن یان خانەنشینکردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی.
3
دەسپێکی قۆناغی دووەمی پەلاماری ڕژێمی تەلئەبیب بۆ سەر غەززە
سوپای ڕژێمی زایونی دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی پلانی داگیرکاری غەززەی ڕاگەیاند کە بە "فەیتوونی گیدعۆن" ناسراوە و ڕایگەیاند کە هێزەکانیان لە ئێستادا ئەرکەکانیان لە دەوروبەری شاری غەززە ئەنجام دەدەن کە هاوتەریب لەگەڵ جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی فەیتوونی گیدعونە.
4
ماموستای لوبنانی: دەسەڵاتی ئێمە بەندە بە هێزمەندیی بەرخۆدان، نەک لاوازی یان داماڵینی چەک
شێخ ئەحمەد مەتعەب ئەلقەتان، سەرۆکی کۆمەڵی "قولنا و لعەمەل " ڕایگەیاند، چەکداماڵینی حیزبوڵڵا لەژێر کاریگەری فەرمانی ئەمریکییەکان- زایۆنیستەکاندا بووە و ئامانجی لاوازکردنی لوبنان بووە، هەروەها ڕایگەیاندووە، زۆربەی لوبنانییەکان لەگەڵ ئەم بابەتە و ئاژاوەی ناوخۆدا نین، چونکە دەسەڵاتی وڵات بەندە بە هێزمەندی بەرخۆدانەوە، نەک چەکداماڵینی ئەو وڵاتە .
5
جولانی: ئەگەری تێکهەڵچوون لەگەڵ هەسەدە هەیە
جولانی، سەرۆکی حکومەتی ئینتقالی سوریا هۆشداریدا لەوەی ئەگەری پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات هەیە. ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارین لەماوەی چەند مانگی داهاتوودا ناکۆکییەکان لەگەڵ هەسەدە بە شێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر بکرێن. گرژی و ئاڵۆزییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ناڕەزایەتییەکانی پارێزگای سویدە بەردەوامن.